فازڵ قه‌ره‌داغی
06/02/2026
89 جار خوێنراوەتەوە
كاتی نه‌هاتووه بزانن ده‌روونیان به‌زیوه ؟
هه‌تا مه‌رجعیه‌تی ئاینی و فیكری و به‌هایی كه‌س موسڵمان ئیسلام نه‌بێت هه‌میشه خۆی به‌رامبه‌ر رۆژئاوا به‌كه‌م ئه‌زانێت. كه‌سانێك هه‌ن رانه‌چڵه‌كیون به‌و ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌زیحه‌ته‌كه‌ی ئێپستین به‌و راده‌یه به خۆیان بچنه‌وه و تێبگه‌ن رۆژئاوا یه‌ك رۆژئاوا نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پێی سه‌رسام بوون رۆژئاوایه به‌هه‌موو شتێكییه‌وه ته‌نانه‌ت حكومه‌ته‌كانی و سیاسییه‌كانی.
ئه‌مانه ملیۆن به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵێی ئه‌و سیاسی و كه‌سایه‌تییانه لا ئه‌ده‌ن و له‌جیاتی چوونه ناو قووڵایی رۆژئاوا تف له خۆیان ئه‌كه‌ن. ئه‌مانه پێشتریش خۆیان له‌و دڕنده‌یه گێل ئه‌كرد كه به‌ڵگه‌ی زۆری به‌ده‌سته‌وه دابوو كه شایه‌نی ئه‌وه نییه هه‌ڵگری به‌های ئینسانی، ئێستاش كه‌وتوونه‌ته پاساوهێنانه‌وه بۆی به‌وه‌ی ئه‌ڵێن ئێمه‌ی موسڵمان خراپین یان خراپترین. ئه‌و كه‌سانه دوو جۆرن: جۆرێكن ده‌روونبه‌زیون، جۆره‌كه‌ی تر ڕقێكیان هه‌یه له ته‌وژمی ئاینی و سیاسیی ئیسلامی (هه‌یشه رقی له ئیسلامیشه)ِ.
ناڵێم ئیسلامییه‌كان به‌رزترین ئاستی رۆشنبیرییان هه‌یه یان له هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگاداری جیهانن، به‌ڵام ساده‌ترین كه‌سی ئایندار یان ئیسلامی ده‌روونێكی به‌هێزتری هه‌یه له‌وان. تۆ ئه‌گه‌ر مه‌رجعیه‌تی ئیسلامی فڕێبده‌ی چیت بۆ ئه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژئاوا به‌هێزت بكات؟ چ پرۆژه‌یه‌كی فیكری و به‌هایی و شارستانیت هه‌یه؟ ته‌نانه‌ت مانگاپه‌رست و به‌تپه‌رستیش كه پابه‌ندی ئاینه‌كه‌یه‌تی ده‌روونێكی به‌هێزتری هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیكر و به‌ها و شارستانیه‌ته‌كه‌ی دواكه‌وتووش بن هه‌ر خۆی به هاوشانی رۆژئاوا ئه‌زانێت و وه‌كو ئه‌وانه نییه كه تف له خۆیان ئه‌كه‌ن.
براده‌ری ده‌روونبه‌زیو، رۆژئاوا (مه‌به‌ست ده‌ستڕۆشتووان و سیاسییه‌كان) ئیسلام به ركابه‌ر ده‌زانێت، به‌ڵام تۆ به‌هایه‌كت نییه له‌لای. تۆ كه له هه‌موو شتێك داماڵیوه و به‌ڕووتی ماویته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی فازڵ قه‌ره‌داغی