18 کاتژمێر پێش ئێستا 321 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا سێ ناوچه‌ی ئێرانی بۆردومان كرد كه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌

په‌یام

ئه‌مریكا له‌ دواین هێرشیدا بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی ئێران سێ ناوچه‌ی بۆردومان كرد كه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌ و لێکەوتەی وەک پچڕانی کارەبای لێکەوتەوە و تارانیش بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین ناوچه‌ی له‌ ئێران بۆردومان كرد كه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌، تارانیش بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد.

بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، تەقینەوەی گەورە لە شارەکانی بوشه‌هر، ئەسفەهان و تەورێز بیستراون، کە تەقینەوەکانی تەورێز یەکەمین هێرشن لەو جۆرە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە. هاوکات، پارێزگاری بوشەهر پشتڕاستی کردەوە کە شارەکەیان دوو جار ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکیی ئەمریکا بووەتەوە و هێشتا قەبارە و زیانەکانی لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. هەروەها، ئاژانسی تەسنیم ڕایگەیاند کە هێرشکردنە سەر شاری خورموج لە پارێزگای بوشەهر، بووەتە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە چەندین ناوچەی ئەو شارەدا.

لە کاردانەوەی ئەم پێشهاتانەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی وێستگەی ئەتۆمیی دارخوێنی کرد و بە "دەستدرێژییەکی مەترسیدار بۆ سەر ژێرخانی ئاشتیانە" وەسفی کرد. نازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە تاران ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی دەگرێتەبەر، و ئەمریکای بە بەرپرسیاری تەواوی ناسەقامگیریی ناوچەکە زانی.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە هێرشەکەی سەر وێستگەی دارخوێن دەکات. ئاژانسەکە ڕوونیشی کردەوە کە ئەو وێستگەیە هێشتا لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکانی دروستکردندایە و لە دوایین پشکنینیشدا، دەرکەوتووە کە هیچ جۆرە ماددەیەکی ئەتۆمیی تێدا نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سێ ناوچه‌ی ئێرانی بۆردومان كرد كه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاکانی ئێران: دەنگی چەندین لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری وڵات بیستراون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ سوریا و ئوردن بۆردومان كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بۆ نۆیه‌م شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك چه‌ندین ئامانجمان له‌ باشووری ئێران بۆردومان كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر بەحرێن و کوەیت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریکا هەماهەنگی دەكەن

سەرەتا