17 کاتژمێر پێش ئێستا 486 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

لە دواى نۆ رۆژ لە دەستپێکردنەوەى هێرشەکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران و بۆردومانکردنى ناوچە جیاوازەکانى ئەو وڵاتە؛ گریمانەى فراوانبوونی جەنگەکە لە ئارادایە و قەوارەى زایۆنی ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکى ئێران دەکات لە هەمان کاتیشدا ئەمریکا  فڕۆکەی سوتەمەنیپێدەری زیاتر رەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەکات. 

دوای تێکشکاندنی چەند موشەکێکی ئێرانی کە ئاراستەی شاری عەقەبەی ئوردنی کرابوون، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداریی وەڵامدانەوەیەکی توند و سەربەخۆی دا لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی. لە هەمان کاتدا، سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی لە ئامادەباشیی تەواوی هێزەکانیان کردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی جەنگ، بەتایبەت کە دەزگا ئەمنییەکان پێشبینی دەکەن بەرپرسانی باڵای ئێران فەرمانی هێرشی موشەکی دەربکەن، ئەمەش وایکردووە هێزی ئاسمانی بکرێتە حاڵەتی ئامادەباشیی ئەوپەڕییەوە و دۆخەکە بگاتە لێواری جەنگ. 

لەم گەڕەى جەنگدا کە نۆ رۆژە دەستى پێ کردوەتەوە تاکو ئێستا ئیسرائیل لە هێرشەکان بۆسەر ئێران بەشدار نییە و، لە هەمان کاتیشدا ئێران هیچ درۆن و مووشەکێکی ئاراستەى ئیسرائیل نەکردووە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانى بنکە سەربازییەکانى ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەى بەهێز هەیە بۆ ئەوەى ئیسرائیل لە هێرشەکاندا تێوەبگلێت، بە تایبەتى کە بەرپرسانى ئەمریکا ئاماژەى ئەوەیان بە ئیسرائیل داوە کە هێرشەکانیان بۆسەر ئێران توندتر دەکەن. 

لەسەر ئاستی هاوئاهەنگیی سەربازی، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئەمریکا بەنیازە نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی سوتەمەنیپێدەر لە بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەکانی رامۆن و بن گۆریۆن جێگیر بکات، کە تا کۆتایی هەفتە ١٤ فڕۆکەیان گەیشتوون. سەرەڕای ئەوەی واشنتن ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران چڕتر دەکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی خوازیارن تەلئەبیب لەم قۆناغەی ململانێکاندا لە دەرەوەی بازنەی گرژییەکان بمێنێتەوە. 

سەرەڕای خواستەکەی واشنتن، سەرکردایەتیی سەربازیی ئیسرائیل پێیوایە تێوەگلانیان لە جەنگەکەدا حەتمییە و پرسیارەکە تەنها لەسەر کات و شێوازی بەشداریکردنەکەیە. کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتی جامی جیهانی و کۆتاییهێنان بە ئاگربەستەکە لە ٨ی تەموز لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، رێگرییە کاتییەکانی بەردەم پەرەسەندنی ململانێکانیان لابردووە. 

ئەم پێشهاتانە درێژکراوەی ئەو گرژییانەن کە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە دەستیان پێکرد و قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە، کە ئێستا بەهۆی بەردەوامیی پێکدادانەکانی واشنتن و تارانەوە، ناوچەکەی خستووەتە بەردەم ئەگەری فراوانبوونی خێرای جەنگەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سێ ناوچه‌ی ئێرانی بۆردومان كرد كه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاکانی ئێران: دەنگی چەندین لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری وڵات بیستراون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ سوریا و ئوردن بۆردومان كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بۆ نۆیه‌م شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك چه‌ندین ئامانجمان له‌ باشووری ئێران بۆردومان كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر بەحرێن و کوەیت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریکا هەماهەنگی دەكەن

سەرەتا