هێدی هەولێری
28/06/2026
90 جار خوێنراوەتەوە
دەرهاوێشتەکانی دۆخی سیاسێ هەرێم لەخولانەوەی قەیراندا
هەرێمی کوردسنان وەک بەشێکی لکێنراو بەمەرکەزیەت
و ساڵانێکە لەلایەن دوو حزبەوە بەڕێوەی دەبەن لەگەڵ ڕووداوەکاۆندا چەندین کێشە و
دواتریش بوون بە قەیرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەئەندازەیەک قەیرانگەلێک هەن سێستەمێک
پیادە دەکەن، تێکەڵەیەکە لە حزب و برنس و حکومەنداریی، تاکو ئێستاش یەخەی تاک تاکی
ئەم کوزدستانەی گرتووە و ڕێچکەیەکی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێکی زوو بە ئاریشە و
ململانێیەکی توند لە سەردەمی شاخ، دواتر گەڕانەوە بۆ کایەی شارستانێتی و کارگێڕی و
مەدەنی و پڕۆسەیەکی نیمچە چەکداری، کە تاکو ئێستاش ئەم عەقلیەتە لە مۆخی هەر یەکێکیاندا
ماوەو لەگتڵیدا ڕاهاتوون.
سیاسەتی ئێستای کورد بە عێراقیشەوە کەوتووەتە دەست
پیاوانی بزنس و ناسیاسی و نامۆڕاڵی و ئیداریی، بەیەقینەوە کار بۆ سیستەمی سەرمایەداری
دەکرێت و هاوڵاتیانی بێ دەرەتانیش بە کۆمەڵک دەردەوە دەناڵێن،
زک کوشین و گیرفان بڕین و ماف زەوتکردن کراوەتە
پڕۆسەیەک هتەنگاو بە هەنگاو کارەکانی خۆی پەیڕەو دەبات و دەسەڵاتدارانیش بێباکانە
خۆیان لێ لاڵ دەکەن و تەماشاکارانی ڕووداوەکانن، ئەوە وێڕای ئەوەی پرسە نیشتمانی و
بنەڕەتیەکانی کوردستانی بوون بەرەو ئەوپەڕی کاڵبوونەوە چووە و سیاسیەکان بەرنامەیەکیان
نەبووە لەسەرێ ڕێکبکەون بۆ دامەزراوەکانی حکومڕانیەنی، کە تاکو هەنووکە پەرلەمان نیە،
حکومەت نیە و کاربەڕێکەرە، گێژەلووکەیەک ئیدارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان دەکات
و لێکیان دەکشێنێتەوە و دەست بۆ چارەسەرێ هەر پرسێک ببردرێت، قەیرانێکی تری لێوە چەکەرە
دەکات.
دەکرێت بەڕوونی بڵێم ئەو سیستەمە بۆ هەرێمی کوردستان بە هەموو
پێوەرێک نامۆیەو پێویستی بەچاکسازی و دووبارە بەبنیات نانەوەی ئەو هەیە، کە دژە گەندەڵی
و پەیڕەوکردنی شەفافیەت و بوێری لە بڕیاردان و بەڕێوەبردندا دەستێکی ئەمین ببینرێت
عێراق....بەو هەموو دۆخە سیاسێ و سەربازی و ئەمنی
توند دا تێدەپەڕێت، دەیان و سەدان وەزیرو وەکیل و بەڕێوەبەرایتیە جۆراوجۆرەکانی
ناو کابینە یەک لەدوای یەکەکان ئاشکرا دەکات و دەستگیر دەکرێن یان ڕاو دەنرێن و لە وڵات دەردەکرێن و چەندین
کاردانەوەی تر، کەچی لە هەرێم هیچ بەرپرسێک دادگایی، یان دەستگیر ناکرێن، بەڵکو
چاوپۆشی لە تاوانەکانیان دەکرێن پەنا دەدرێن.
حاڵ و گوزەرانی سیاسیەکانی ئەم هەرێمە خۆیان و
منداڵەکانیان لەنازو نیعمەتێک دان،هەریەکەیان خاوەن بزنس و کۆمپانیا و ڕابواردنی خۆیەتی،
ئیتر کەسانی گێل و گەمژەو نەزانیش بەدوایان کە،وتوون سەرەڕای ناکۆکی لەسەر ئەوەی وەزارەتێک
بۆ ئەم و وەزارەتێک بۆ ئەویتر حکومەت پێکنەهاتووە و کێشەی زۆر ئاڵێنراوە بەملی هاوڵاتیانەوە،
پشک پشکێنەی حزب و بەش بەشێنە و مەترسی دوو ئیدارەیی هەڕەشەیەکی ترن بۆ گەردەنی حکومڕانی سیاسی تەندروست..
خاڵی گزنگی هەموو ئەم کێشانە نالۆژیکی سیستەمی
سیاسێ و نەبوونی دامەزراوە یاساییەکانە، کاتێک دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار بە
ئەرکی خۆیان هەڵناستن و دەست بۆ پرسێ تر دتبردرێت و هەریەکەیان کارێکی وا دەکەن،
بوونەتە سەر ئێشە بۆ میللەت، بۆ نموونە دەسەڵاتی یاسادانان ( پەرلەمان، کە ئێستا
بوونی نیە) لە بری ئەوەی یاسا بۆ خەڵک دانێت بۆ ئەوەی گوزەرانی خۆش بێت وەک بەڵێنیان
دابوو، کەچی یاسا دژ بەداب و نەریتەکانی ئیسلام دادەڕێژێت و دژی بیروباوەڕی هاوڵاتیانی گورد، کە زۆرینە موسڵمانە، یاسا دادەڕێژێت و ئۆڤەری
حکومەنی دەکات و دەستکاری پیرۆگرامی خوێندن و خوێندنی باڵا و ڕێخۆشکەر بووە، بۆ
لادان لە دینی ئیسلام.
ئیترعێراقیش بەو هەموو ڕەخنانەی ئاڕاستەی دەکرێن،
زۆرترین خزمەتگوزاری و پێدانی مووچە لە ئان و ساتی خۆیدا بت فەرمانبەران دەدات، کە
بەدەیان قەیرانیشەوە دەورە دراوەو گیرۆدەی ململانێی مەزهەبی و گەندەڵی و ساختەکاری
زۆر توندبووە، حزبەکان لەوێ حیساب بۆ یەکتر ناکەن، مەرجەعیەت باڵایە، هەوڵێک بۆ هێناکایەی
دیکتاتۆریەت و کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی کەسێک، کە تەحەکوم بە تەواوی پێکهاتە و
نەتەوەو ئایینەکانی ترەوە دەکات، کە ئەمەش دیوێکی تری کێشە قوڵەکانی عێراقە لەدوای
٢٠٠٣ دا.
کێشە جۆراوجۆرەکان لەم وڵانەدا هێندە قوڵ و ڕەگ
داکوتراون،ئەستەم بووە دەربازبوونی، چونکە نیەتی باشی دەسەڵات لەلایەک و حزبەکانیش
وەک پێکهێنەری ئەم حکومڕانیە بەدی ناکرێت و بێهیوایی تاک تاکی هاوڵاتی و جەماوەر لە
دوو ڕیانێکدان یەکانگیر نین بۆ تێپەڕاندنی ئەم پڕۆسەیە.
پڕۆسەیەک دیدگاۆ ڕێگایەکی تاریکی گرتووەتەبەر،
دەست لەملانێی کێشەکانە و لە یەکەمەوە تاکو کۆتایی خولیا و هیوای خەمخۆرانی ئەم ئەزموونە
بەتاڵ دەکانەوە، چونکە هەندێ فریادڕەس کاتێک خۆیان نمایش کردو، زوو دۆڕان و سەریان
لەلایەکی ترەوە دەرهێنا.
لەم ڕوانگەیەوە پڕۆسەی سێاسی لەوپەڕی بێهیواییدایە
بە هەندێ لە تێگەیشتنی ئەفرادەکانی دەسەڵاتیشەوە، بۆیە بەم حاڵەوە هیچ بەرهتمێکی لێ
سەوز نەبووەۆ نابێت...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی هێدی هەولێری