هێدی هەولێری 08/07/2024 290 جار خوێنراوەتەوە

سەروەریەکانی هیجرەت و غافڵبوونی جیهانی ئیسلامی

هیجرەت...کۆمەڵێک پەندو ئامۆژگاری لەخۆگرتووە، لەگەڵ پەندو ئامۆژگاریەکانیش ئامانج گەلێکی بەدیهینا بۆ ڕووپۆشکردنی ئەو ژەنگ و ژارەی بەمرۆڤایەتیەوە لکێنرابوو. کە بەهۆی ناعەدالەتی و بێباکی و دوورکەوتنەوە لە ڕەسەنێتی دین، کاتێک مرۆڤ بەرگێکی دڕندەیی کرابووەبەر

ئەوکاتەی مرۆڤایەتی گیرۆدەی کۆمەڵێک قەیران بوو لەغیابی دین و ئەخلاق لەکۆمەڵگەدا وەک سەردەمێکی تاریک نیگا دەکرا، کە تەواوی وەحشیگەرایی و تاریکستان بوو، کە کۆمەڵگە بەسەر چەند چینێک دابەش ببوو، هاوشێوەی ئێستا، کە ئیسلنم غەریبە.

ئێستا میللەتانی ئیسلامی زیاتر لەپێویستی دەبێ بگەڕێینەوە مێژووە جوانەکەی خۆمان، کە ڕێڕەوی مرۆڤایەتی گۆڕی لەجاهیلیەوە بۆ ڕێی زانست و مەعریفە، تا ئەو ئەندازەیەی موسڵمانانان دەبێ شانازی بەو مێژووە بکەن.

ساڵنامەی هیجرەت بەداخەوە بۆ زۆرێک لە موسڵمانی نەزان و هەست لاواز بەرامبەر دین و پەیامبەرەکەی، کە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزە درودی خوای لەسەربێت سەروەری و دەرهاوێشتەکانی هیجرەتی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت لەگەڵ هاوەڵانی ئەوپەڕی ئیڕادەو هێزو مەعنەویات بوو، لەپاڵ ئەو هەموو هەڕەشەو سڕینەوەو تەنانەت هەوڵی شەهیدکردنی پەیامبەرو هاوەڵانی مێژووی مروڤایەتی گەیاندە ئامانجێکی ڕوون.

لێرەوە مێژووی هیجرەت، کە لەسەردەمی پێشەوا عومەر (خوا لێی ڕازی بێت) بەفەرمی ناسێنرا، گەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە ڕەسەنایەتی تایبەتی خۆی هەیە، چ پێویست دەکات منی موسڵمان و تۆی موسڵمان لەدامەزراوەو ئەو دەستەڵاتەی بۆی کێشراوە، کاتێک قەڵەمڕەوی خۆی لەشوێنێک دەڕوات و ئیسلام نەکاتە پێوەر، ئەوا جۆرێک لە کەم عەقلی و ناتەواوی لەدین وێنا دەکرێت.

ساڵنامەی میلادی، کە ئەمڕۆ وەک ڕۆژمێر بەکڵر دەهێنرێت لەو شوێنانەی ئیسلام تێیدا سەرۆەرنیە، غەدرێکی زۆرە موسڵمان لەشوێنێک دەستی بڕوات ، ساڵنامەی هیجری و کۆچی لەگەڵ بەکار نەهێنێت، بۆیە سەختە ئەو مروڤانە حاڵی بکرێن، کە پێشکەوتن و ئەتەکێت لەوەدانیە، ڕۆژمێری هیجری وەلاوە بنرێت، یاخود دژایەتیشێ بکرێت.

لەکۆتایدا هیوادارم بەخۆماندا بچینەوە و بیرو بیرکردنەوەمان دروست بێت و خۆمان لە تولەڕێگاکانی جەهالەت و گومڕایی بپارێزی، چونکە بەوە ڕۆشنبیر نابین، بەڵکو سەقافەت و بیرتیژی و ئەخلاق و کەسایەتی هەر کەسێک لە دینەکەو پەیامبەرو مێژووەکەی وەک موسڵمان دەردەکەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا