مه‌هدی شوشته‌ری
05/05/2021
332 جار خوێنراوەتەوە
پروژه‌یه‌كی دیموكراسی بو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستین
به بونه‌ی روژی
جیهانی قودسه‌وه:
پروژه‌یه‌كی دیموكراسی
بو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستین
سه‌ركونسوڵی كوماری
ئیسلامی ئێران له سلێمانی
مزگه‌وتی ئه‌قسا،
یه‌كه‌مین قیبله‌ی موسوڵمانانی جیهانه كه چه‌ندین ده‌یه‌یه له چنگی زایۆنیزم
دا یه‌خسیر كراوه. له سه‌ره‌تای داگیركاری قودس و فه‌له‌ستینه‌وه، خه‌ڵكی فه‌له‌ستین،
موسوڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان به‌رهه‌ڵستی ئه‌و كاره‌یان كردووه و له ئاست
كرده‌وه داگیركاری و دوژمنكاریه‌كانی رژێمی زایۆنی به‌رگریان كردووه. له ده‌ستپێكی
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه تاكو ئێستا، دۆزی فه‌له‌ستین و پێویستی پشتگیری
كردنی گه‌لی سته‌ملێكراوی فه‌له‌ستین و به‌رگری یاسایی ئه‌م گه‌له له دژی داگیركاری
و دوژمنكاری له بنه‌ما حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران
بووه؛ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دامه‌زرێنه‌ری گه‌وره‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حه‌زره‌تی
ئیمام خومه‌ینی (ر.ع) بۆ راكێشانی سه‌رنجی كؤمه‌ڵگه‌ی جیهان له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی قودس
و رزگاركردنی فه‌له‌ستین له چنگی رژێمی تاوانكاری زایۆنیزم، ته‌نها چه‌ند مانگ
پاش سه‌ركه‌وتنی شؤڕشی ئیسلامی، كۆتا هه‌ینی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی وه‌ك
"رؤژی جیهانی قودس" ناولێنا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی یه‌كێتی موسوڵمان و
ته‌واوی ئازادی خوازانی جیهان له ئاست مافه یاسایی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین
ده‌سته‌به‌ر بكات و رؤژی قودسی نه ته‌نها به رۆژی فه‌له‌ستین به‌ڵكو به رۆژی ئیسلام
ناوزه‌د كرد.
قه‌یرانی 73 ساڵه‌ی
داگیركاری و زه‌وت كردنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین و ئاواره‌كردنی ملیۆنان فه‌له‌ستینی
له‌سه‌ر خاكی باوباپیری خۆیان و دیدگای دوژمنكارانه و تاوانكارانه‌ی رژێمی داگیركاری
زایۆنی له ته‌واوی ئه‌م ساڵانه‌دا، قه‌یرانی فه‌له‌ستینی كردووه به به‌رده‌وام
ترین و درێژترین و خه‌مناكترین قه‌یرانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی. به ره‌چاوكردنی
ئه‌زمونه قورسه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌ی رابردوودا و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
ئه‌م راستیه تاڵه‌ی كه رژێمی زایۆنی پابه‌ندی هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر
بنه‌مای مافه له‌كیسچووه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م قه‌یرانه
نییه، زۆرینه‌ی خه‌ڵك و گروپه فه‌له‌ستینیه‌كان بژارده‌ی به‌رگریان هه‌ڵبژاردووه
كه له بنه‌ما بنه‌ره‌تیه‌كانی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. ئه‌وان به‌رگری هه‌مه‌لایه‌نه
تا هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی داگیركاری سه‌رزه‌مینه‌كانی فه‌له‌سه‌تین و پێكهێنانی حكومه‌تی
یه‌كپارچه‌ی فه‌له‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی شه‌ریفه، به تاكه رێگه‌ی به‌رده‌م
خؤیان ده‌زانن.
ته‌واوی گفتوگۆكان
و ئه‌و پڕؤژانه‌ی كه بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه له ماوه‌ی چه‌ند
ده‌یه‌ی كۆتایی دا پێشكه‌ش كراون، به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی ریشه بنه‌ره‌تیه‌كانی
قه‌یرانه‌كه، پابه‌ندنه‌بوونی رژێمی زایۆنی به هه‌رجۆره هه‌وڵێكی ئاشتی خوازانه
به‌هۆی ماهیه‌تی پشت ئه‌ستور به دوژمنكاری، داگیركاری و فراوانخوازیه‌كانی ئه‌م
رژێمه و هه‌روه‌ها پشتگیری ئاشكرای ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كان و ناوبژیوانه رؤژئاواییه‌كان
له رژێمی زایۆنی، له‌بارچووه و شكستی خواردووه. پڕۆژه و پێشنیاره‌كان ده‌بوو
به‌شێوه‌ی شێلگیرانه ڕه‌چاوی ریشه‌كانی قه‌یرانه‌كه بدات. داگیركردنی سه‌رزه‌مینی
فه‌له‌ستین و ئاواره‌بوونی ملیۆنان فه‌له‌ستینی و به‌رده‌وامی كرده‌وه توندئاژۆ و
رۆژانه‌كانی رژێمی زایؤنی له دژی گه‌لی فه‌له‌ستین كۆمه‌ڵێكن له ریشه و هۆكاره‌كانی
به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی فه‌له‌ستین. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ته‌نیشت ره‌چاوكردنی
ریشه‌كانی قه‌یرانه‌كه، ده‌بوو به شێوه‌ی شێلگیرانه میكانیزمێكی گونجاو بۆ رێگه‌گرتن
له به‌رده‌وامی كرده‌وه تاوانكاریه‌كان و تیرۆریزمی رێكخراو و حكومی رژێمی زایۆنی
له دژی فه‌له‌ستینیه‌كان ئاماده بكات. تا كاتێك ئیسرائیل ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه
كه هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌ك له دژی فه‌له‌ستینیه‌كان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌بێ
سزا ده‌مێنێته‌وه، هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ وه‌ستانی ئه‌م كرده‌وانه بوونی نابێت. هه‌روه‌ها
بۆ گه‌ره‌نتیكردنی رێگه‌چاره‌یه‌كی شایه‌نی جێبه‌جێ كردن بۆ قه‌یرانی فه‌له‌ستین،
رۆژئاوا و له سه‌رویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بوو كۆتایی
بهێنێت به پشتگیری كردنی تاكلایه‌نه له رژێمی زایۆنی كه له ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌ی
رابردوودا ئه‌نجامی داوه.
له ته‌واوی پرۆژه
پێشكه‌ش كراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی داگیركاری فه‌له‌ستین بچوكترین ئاماژه
به جێبه‌جێ كردنی مافی بنه‌ڕه‌تی چاره‌ی خۆنوسین بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نه‌كراوه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵانی رابردوودا پڕۆژه‌یه‌كی چوار
ماده‌یی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی نیشتیمانی
له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان ئاماده‌كردووه و خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌پێی بنه‌مای دیموكراسی
و مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له لایه‌ن ته‌واوی وڵاتان و گه‌لانه‌وه به تایبه‌ت
مافی دانپێدانراوی چاره‌ی خۆنوسین په‌سه‌ندكراوه و له سكرتاریه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
دا به فه‌رمی تۆماركراوه. ئێمه بڕوامان وایه ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی
گونجاوه له به‌رامبه‌ر پڕۆژه شكستخواردوه‌كانی پێشوودا. ئه‌م پڕؤژه‌یه له خؤگرته‌ی
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1-جێبه‌جێ كردنی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بۆ سه‌رزه‌مینی میژوویی خۆیان.
2-ئه‌نجامدانی گشتپرسی نیشتیمانی له‌نێوان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی فه‌ڵه‌ستین كه له پێش به‌یاننامه‌ی بیلفۆر له فه‌له‌ستین دا نیشته‌جێ بوون؛ له‌خۆگرته‌ی شوێنكه‌وتووانی هه‌موو دینه‌كان (موسوڵمان، یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان) به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین و جؤری سیسته‌می سیاسی.
3-پێكهێنانی سیسته‌می سیاسی جێگه‌ی خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین.
4-بڕیاردان له‌سه‌ر بارودۆخی دانیشتوانی غه‌یره فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن سیسته‌می سیاسی هه‌ڵبژێردراوی زۆرینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی مه‌هدی شوشته‌ری