08/09/2026 317 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

په‌یام

لە ڕووداوی لادانی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمازۆن لە فڕۆکەخانەی مەیامی و خۆکێشانی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە کاتێک ڕووی دا کە فڕۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بە توندی خۆی بە چەند ئۆتۆمبێل و کەلوپەلێکی ناو فڕۆکەخانەکەدا کێشا.
جێنیفەر هۆمێندی، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەلامەتیی گواستنەوەی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشـەممە ڕایـگەیاند، ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لەناو بارهەڵگرێکی بچووکدا بوون کە حەوت کارمەندی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی دەگواستەوە. 
هۆمێندی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕوونیکردەوە کە فڕۆکەکە پەرژینی دەرەوەی فڕۆکەخانەکەی بڕیوە و پاشان خۆی بە ئۆتۆمبێلێک  کێشاوە کە لەسەر شەقامێکی گشتی دەڕۆیشت. دواتر فڕۆکەکە پەرژینێکی دیکەشی تێکشکاندووە کە ناوچەکە و گەراجێکی تایبەت بە وەستانی تەکسییەکانی جیا دەکردەوە. 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، تیمەکان توانیویانە ئامێری تۆمارکەری زانیارییەکانی گەشتەکە و ئامێری تۆمارکەری دەنگی ناو کابینەی فڕۆکەوان بدۆزنەوە. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەلامەتی ئاماژەی بەوە دا کە هەردوو ئامێرەکە بۆ مەبەستی پشکنینی ورد و شیکردنەوە ڕەوانەی بارەگای سەرەکیی ئەنجومەنەکە لە واشنتن دەکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا