08/09/2026 623 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

پەیام
سوپای پاسداران لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمزەوە دەڵێت، بە تەواوەتی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، لەبەرانبەردا واشنتن ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە کردنەوەی تەواوەتیی گەرووەکە بۆ هاتوچۆی بازرگانی دەکاتەوە. 

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە ئامادەیی تەواوەوە لە ناوچەکانی باشووری وڵات بڵاوبوونەتەوە و کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان کردووە. لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و وەکو کاردانەوەیەک بەرانبەر بە گەمارۆ دەریاییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە سەربازییەکانی دوژمن. 

لەبەرانبەر ئەم لێدوانانەدا، ئیدارەی ئەمریکا کۆنتڕۆڵکردنی گەرووەکە لەلایەن تارانەوە ڕەتدەکاتەوە. واشنتن جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆی بازرگانیدا کراوەیە، ناوچەکە لە مین پاککراوەتەوە و تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەتەواوی پارێزراوە. 

هاوکات دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەرکەوتندایە بەسەر ئێراندا، کە ئەمەش ڕێگە لە هەوڵەکانی تاران دەگرێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا