08/09/2026 520 جار خوێنراوەتەوە

به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

په‌یام
وەزیرێکی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند لەندەن ڕێگری لەو بەرهەمانە دەکات کە لە ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی کەناری ڕۆژاوا هەناردە دەکرێت. 

دوای شەش هەفتە لە وەرگرتنی پۆستەکەی، ئید میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە بەراوردکاری و داڕشتنەوە بۆ سیاسەتی وڵاتەکەی بەرانبەر ئیسرائیل دەکات. بڕیاریشە ناوبـراو بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕێکارە بازرگانییە چاوەڕوانکراوەکان لە پەرلەماندا پێشکەش بکات. 

لە لایەکی دیکەوە، ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا کە ئەویش لە مانگی تەمووزەوە دەستبەکار بووە، ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەسەر "گرنگیی چارەسەری دوو دەوڵەت" کردەوە و، رایگەیاند وڵاتەکەی پێداچوونەوە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەکاتەوە. 

میلیباند هەفتەی ڕابردوو هۆشداریی دابوو کە پڕۆژەی نیشتەجێکردنی "E١" لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، "بەناو ئەو زەوییانەدا تێپەڕ دەبێت کە فەلەستینییەکان داوای دەکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان، ئەمەش چارەسەری دوو دەوڵەت دەخاتە مەترسییەوە. " 
شایانی باسە، دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی حکومەتەکان، لەنێویاندا بەریتانیا، ئۆردوگا جوولەکەنشینەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بە نایاسایی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دادەنێن و کەناری ڕۆژئاواش وەک خاکێکی داگیرکراو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هەژمار دەکەن. لەبەرانبەردا، ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە ئەو ناوچانە "ناکۆکی لەسەرن" نەک داگیرکراو، و ڕایگەیاندووە کە یهوودییەکان مافی مێژووییان لەو خاکەدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

سەرەتا