15/05/2020
1254 جار خوێنراوەتەوە
تەیموری ئەنفال چهند داواكارییهك ئاڕاسته دهكات و دهڵێت چهندین جار ههڕهشهی كوشتنیان لێكردووم
پهیام
تاکە ڕزگاربوی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال، ناسراو به تهیموری ئهنفال بانگهوازێك ئاڕاستهی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق و نوێنەرایەتیە جیهانیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە جیهانیەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ دهكات.
له بانگهوازهكهیدا تهیمور چهند داواكارییهك ئاڕاسته دهكات و چهند زانیارییهك دهخاته ڕوو، له بهشێك له بانگهوازهكهیدا دهڵێت: بە هیچ شێوەیەک ڕازی نین گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کاسە سەرو جەستەی پیرۆزی کەسوکارمان بهێنرێنەوە بۆ خاکی نیشتیمان و هەرێمی کوردستان، چونکە خوازیارین بە حورمەتەوە بهێنرێنەوە نەک لەکاتێکدا هێشتا جاش و ئەنفالچیەکان لەوپەڕی دەستڕۆیشتویدان و چەندین جار هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووم، جگە لەوەش یەک کۆمەڵ خەڵکی هەلپەرست و زمان لووس خۆیان بەم کەیسەدا هەڵواسیوەو کەسابەتی پێوە ئەکەن لە ئاستی جیاجیاو لە ژێر ناوی جیاجیادا.
دهقی بانگهوازهكه:
بانگەوازێک لە تاکە ڕزگاربوی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ( تەیموری ئەنفال) ەوە
بۆ/
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق - جنین هینیس بلاسخارت
نوێنەرایەتیە جیهانیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوە جیهانیەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ
من (تەیمور عەبدوڵا ئەحمەد) تاکە ڕزگاربوی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال کە هەموو ئەندامانی خێزانەکەم و تەواوی خزم و کەسوکارم بە پێش چاومەوە لە شاڵاوە چەپەڵەکانی ئەنفالدا لە بیابانی سەماوە زیندەبەچاڵکراون.
ژیانی من سەرگوزشتەی بەشێکی زۆر لە میدیا جیهانیەکان و ناوەندەکانی جینۆساید بوە.
ماوەی پتر لە حەوت ساڵە چەند داواکاریی سەرەکیم لە سەرکردایەتی سیاسی کوردو سەرۆکایەتیە عێراقیەکان هەیە، وەک بەشێکی گرنگ لە خزمەت و گەڕاندنەوەی بەها بۆ کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال و شەهیدان، کە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا ئەبینێتەوە:
یەکەم: حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کوردو کەسوکاری زیاتر لە دووسەد هەزار زیندە بەچاڵکراو بکات.
دووەم؛ بە هیچ شێوەیەک ڕازی نین گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کاسە سەرو جەستەی پیرۆزی کەسوکارمان بهێنرێنەوە بۆ خاکی نیشتیمان و هەرێمی کوردستان، چونکە خوازیارین بە حورمەتەوە بهێنرێنەوە نەک لەکاتێکدا هێشتا جاش و ئەنفالچیەکان لەوپەڕی دەستڕۆیشتویدان و چەندین جار هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووم، جگە لەوەش یەک کۆمەڵ خەڵکی هەلپەرست و زمان لووس خۆیان بەم کەیسەدا هەڵواسیوەو کەسابەتی پێوە ئەکەن لە ئاستی جیاجیاو لە ژێر ناوی جیاجیادا.
سێهەم؛ خەباتی منی تاقانەو تاکە ڕزگاربوو لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال و جینۆساید ئەوەیە کە هاوکارمان بن لە بە نێودەوڵەتی کردنی ئەم کەیسە کە هیچی کەمتر نییە لە تراژیدیا گەورەکانی دیکەی جیهان، بۆیە هاوارمان هاواری بە جینۆساید ناساندنی ئەم کەیسەیە لە ئاستێکی گەورەی جیهانی دا.
چوارەم؛ حکومەتی عێراق قەرەبوی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال و شەهیدان بکاتەوە ( بە پێی یاسای ١٣٢ ی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق).
پێنجەم؛ سەرجەم ئەو جاش و مستەشارانە دەستگیر بکرێن کە داواکراون لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و دەستیان هەبوە لە تاوانی ئهنفالدا.
شەشەم ؛ مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و انفال کراوان هاوتای مووچەی شەهیدانی عێراق بکرێت.
حەوتەم؛ دەبێت پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو ڕوفاتانە ئەنجام بدرێت کە ساڵی ڕابورد و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی پارێزگای سەماوە هەڵدارایە.
بەڕێزان..
هەموو ئەمانە لە کاتێکدان کە پشکنینی دی ئێن ئەی -DNA بۆ ڕووفات و ئەو گۆڕانە نەکراون کە هەڵدراونەتەوە بە بێ ئامادەبونی ئێمە، ئێستاش بە نیازن بەو شێوە نەگونجاوە بە بێ ڕەزامەندی ئێمەو بە هەڕەشەکردن لێم و بێدەنگ کردنمان مەراسیمی هێنانەوەی ڕووفاتەکان بە ئەنجام بگەیەنن.
داواتان لێ ئەکەم و هانای مرۆڤایەتیم بۆ هێناون ڕێگە لەم پرۆسە نا دروستە بگرن.
ئاگایی ئەوەشتان ئەدەمێ کە هەموو کاتێک ژیانی بەندە لە ژێر مەترسی و پیلانگێڕیی دا بوەو، هەوڵی دروستکردنی چەندین کەیسیان لە دژ داوم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە