07/05/2026 630 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم داهاتی بۆ بەغدا نەناردووە و مووچەی مانگی چوار زیاتر دوا دەكەوێت

پەیام

ئەمڕۆش حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا نەنارد، بەو هۆیەوە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر دوا دەكەوێت و تائێستا نازانرێت لە چ وادەیەکدا دابەشدەکرێت.

تا ئەمڕۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا هیچ رێككەوتنێك لەسەر داهاتی نانەوتی نەكراوە و كێشەكە هەر بەردەوامە، بەوپێیەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قەناعەت بەو داهاتە ناكات كە هەرێم دەیدات، لەو ڕووەوە حكومەتی ماوەبەسەرچوو هەرێم دەڵێت بۆ ئەم مانگە 100 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ هەیە و تەنیا 50 ملیاری بۆ بەغدا دەنێرین، تەیف سامییش داوای ڕوونكردنەوەی كردووە، كە هۆكاری كەمیی داهاتی ناوخۆ چییە، لەكاتێكدا بارودۆخ و جووڵەی بازرگانی و كاروباری مەرزەكانیش بەگشتی ئاسایی بووەتەوە.

ئەم بگرەوبەردەیەش لەكاتێكدایە، مووچەخۆرانی عێراق نزیكەی هەفتەیەكە مووچەی مانگی چواریان وەرگرتووە، كەچی مووچەخۆرانی هەرێم لەنێوان یەكتر تۆمەتباركردنی هەرێم و بەغدا و مشتومڕی داهاتی ناوخۆ، هیچ ئاسۆیەكی مووچەكانیان دیار نییە و لە باشترین باردا ڕەنگە دابەشكردنی مووچەكانیان لە 15ی پێنجیش تێپەڕ بكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا