1 کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

فاو: مانگی ڕابردوو نرخی خۆراك بە ڕێژەی دوو لە سەد بەرز بووەتەوە

پەیام

مانگی ڕابردوو بە هۆی كاریگەرییەكانی جەنگی سەر ئێرانەوە نرخی خۆراك بە ڕێژەی دوو لە سەد بەرز بووەتەوە.

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) ڕایگەیاند: بە هۆی زیادبوونی خەرجیی وزە و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پێنوێنی جیهانیی نرخی ماددە خۆراكییەكان بۆ سێیەمین مانگ لەسەریەك بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە".

فاو ڕایشیگەیاند: بۆ مانگی چوار، واتە مانگی ڕابردوو نرخی ماددە خۆراكییەكان دوو لە سەد بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.

فاو ئاماژەی بەوەش داوە كە پێنوێنی ڕێكخراوەكە بۆ نرخی دانەوێڵە لە مانگی ڕابردوودا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سفر پۆینت چوار زیاد بووە. بە پێی ڕاگەیەنراوەكە"بەرزبوونەوەی نرخەكان بە ڕێژەی سفر پۆینت هەشت گەنم و بە ڕێژەی شەش پۆینت چواریش گۆشتی گرتووەتەوە".

هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و دانەوێڵە و ماددە خۆراكییەكان، فاو دڵنیایی دا كە هێشتا دانەۆێڵە لە بازاڕەكاندا هەیە، بەڵام ڕایشیگەیاند: كە جۆرێك لە دۆخی نادڵنیاییش لەئارادایە.

فاو دەڵێ: بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پەینی كیمیاییشەوە جووتیاران ڕوو لە چاندنی ئەو جۆرە دەكەن كە كەمتر پشت بە پەین دەبەستێت.

گەرووی هورمز كە زیاتر لە دوو مانگە لە ڕووی ئەمنییەوە لە دۆخی نائاساییدایە، بە گرنگترین ڕێڕەوی گواستنەوەی وزەی جیهانیی دادەنرێت و ڕۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و 20 لەسەدی غازی جیهان و یەك لەسەر سێی پەینی كشتوكاڵی لێوە تێدەپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاو: مانگی ڕابردوو نرخی خۆراك بە ڕێژەی دوو لە سەد بەرز بووەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، ئەمریكا بەرپرسێکى باڵاى عێراقى سزادا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵى دادگەری دەستیپێكرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا دەگاتە كەناراوەكانی ئیسپانیا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

سەرەتا