1 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

کەسوکارى ئەنفالکراوان: دەبوو هەرێم ئامادەکاریى گەورەترى بۆ دۆسییەى عەجاج بکردایە

پەیام

یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان، لە بەغدا بەڕێوەچوو كە یەكێكە لە دیارترین تاوانبارانی شاڵاوەكانی ئەنفال و سەرپەرشتیاری زیندانی نوگرەسەلمان.

چیا نوری پەیامنێری پەیام كە لە دادگایكردنەكەدا ئامادە بوو، ڕایگەیاند عەجاج لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە ڕەسافە دادگایی دەكرێت و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێنرایە دادگاكە. 

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پەیام لەكاتی دادگاییكردنەكەدا 11 سكاڵاكار شاهێدییان لە دژی تۆمەتبار دا و دانیشتنەكەی دادگا دواخرا و بڕیارە 14ی ئەم مانگە دووەم دانیشتنی دادگا لەسەر هەمان دۆسیە بەڕێوەبچێت.

عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی كە بە "عەجاجی نوگرەسەلمان" ناسراوە، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی دڕندانەترین تاوان دژی ئەو كوردانەی لە كاتی شاڵاوەكانی ئەنفالدا ڕەوانەی زیندانی نوگرەسەلمان لە بیابانی سەماوە كرابوون، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەستگیر كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی لە بەغداد بەڕێوە چوو.

عەجاج لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا بە خێرایی دانی بە هەموو ئەو تاوانانەدا ناوە كە دژی كوردەكان، بەتایبەت ژنان و منداڵان ئەنجامی داون، تا ئێستاش زیاتر لە 300 سكاڵای فەرمی لە لایەن ڕزگاربووانی ئەنفالەوە دژی ناوبراو تۆمار كراوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسوكاری ئەنفالكراوان داوا دەكەن دادگایی عەجاج لە نوگرە سەلمان بەڕێوەبچێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەسوکارى ئەنفالکراوان: دەبوو هەرێم ئامادەکاریى گەورەترى بۆ دۆسییەى عەجاج بکردایە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گوڵەخانە.. هاووڵاتییەك محەمەدی حاجی مەحموود بە ڕووخاندنی ماڵەكەیان تۆمەتبار دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزەرێک زانیاری لەسەر دۆسیەی دادگاییكردنی لاهور شێخ جەنگی دەخاتەڕوو

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە ڕێگەی وشكانی كۆتا كاروانی حاجییانی كەركوك بەرە و مەککە بەڕێکەوتن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم داهاتی بۆ بەغدا نەناردووە و مووچەی مانگی چوار زیاتر دوا دەكەوێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ و تۆزوخۆڵ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەرەتا