2 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

سەدر داوادەکات پێكهاتەیەكی نوێ بۆ گرووپە چەكدارییەكان پێك بهێنرێت

پەیام

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای كرد پێكهاتەیەكی نوێ بۆ گرووپە چەكدارییەكان پێك بهێنرێت. 

لە ڕاگەیەنراوێكدا، موقتەدا سەدر مەرجەكانی بۆ كابینەی داهاتووی حكومەت ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: پێویستە گرووپە چەكدارییەكان لە پێكهاتەیەكدا لەژێر ناوی (سەربازانی ڕێوڕەسمە ئایینییەكان) كۆ بكرێنەوە و لەژێر سەرپەرشتی دەستەی حەج و عومرەدا بن.

موقتەدا سەدر ئامادەیی خۆیشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی "سەرایا سەلام" نیشان دا و داوایشى كرد سەرۆكوەزیرانی داهاتوو "نە ڕۆژهەڵاتی بێت و نە رۆژاوایی."

سەدر مۆڵەتی 90 رۆژیشی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی دیاری كرد كە دەستپێكی پڕۆسەكە بە دۆسیەی (مامەڵەی سەدە) دەست پێبكات. 

داواشیکردووە پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق بەهێز بکرێت و بەڕووی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا بکرێتەوە. 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە کابینەى نوێى حکومەتدا بەشداریی ناکەن و  هیچ وەزیرێک نوێنەرایەتییان ناکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدر داوادەکات پێكهاتەیەكی نوێ بۆ گرووپە چەكدارییەكان پێك بهێنرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتى عێراق تۆمەتەكانی دژ بە بریكاری وەزارەتەكە بە توندی ڕەت كردەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كارنامەكەی زەیدی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەکاتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستبەكاربوونی حکومەتى نوێ، زەیدى کارنامەکەى ڕادەستی حەلبووسی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئایندە دەنگ بە حكومەتەكەی زەیدی بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایی عەجاج (جەللادەكەی نوگرەسەلمان) بۆ 14ـی مانگ دواخرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەسعوود پزیشکیان پیرۆزبایی له‌ عه‌لی زه‌یدی كرد

سەرەتا