2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
بە ڕێگەی وشكانی كۆتا كاروانی حاجییانی كەركوك بەرە و مەککە بەڕێکەوتن
پەیام
هەر ئەمڕۆ كۆتا كاروانی حاجییانی شاری كەركوك بەرەو عەرەبستانی سعودییە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەڕێ كەوت.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پەیام، تێكڕای حاجیانی شاری كەركوك بە سێ كاروان بەڕێ كەوتن، كە كاروانی یەكەم كەسوكاری شەهیدان و زندانیانی سیاسی بوون و ژمارەیان 86 حاجی بوو، كاروانی دووەمیش هاووڵاتیان بوون بەگشتی و ژمارەیان 652 حاجی بوو، ئەمڕۆش كۆتا كاروانی حاجیان بەڕێ كەوتن كە ژمارەیان 642 حاجی بوو، كۆی گشتیی حاجییانی شاری كەركووكیش 1380 حاجییە.
سەرجەم حاجییانی كەركووك بە ڕێگەی وشكانی سەفەری حەج دەكەن، ئەمەش نیگەرانیی بەشێك لە حاجییانی لێكەوتووەتەوە كە پێشتر بڕیاربوو بە فڕۆكە گەشت بكەن.
لای خۆیەوە دەستەی حەج و عەمرەی كەركووك دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری و دۆخی جەنگ پێمان باش بووە سەرجەم حاجییان بە ڕێگەی وشكانی سەفەر بكەن، تا لە گەڕانەوەدا تووشی گرفت و گیرخواردن نەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە