26/07/2020
526 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ره‌تیكرده‌وه "دۆلاری لیبی" له بازاڕه‌كانی عێراقدا بوونی هه‌بێت
په‌یام
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ره‌تیكرده‌وه "دراوی لیبی" له عێراقدا بوونی هه‌بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و هه‌ژمار ناكرێت.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق له راگه‌یه‌نداوێكدا سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دۆلاری لیبی له بازاڕه‌كانی عێراقدا بوونی هه‌بێت، و رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان دڵنیا بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره دۆلاره بوونی نییه.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق هۆشداریشی دا له مامه‌ڵه‌كردن به‌و جۆره دراوه‌وه و ئه‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پرسی هاتنه ناوه‌وه‌ی دۆلاری لیبی بۆ عێراق دوای ئه‌وه هات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه نه‌ختینه‌ی دۆلاری ئه‌مریكی له بانكی ناوه‌ندیی لیبیاوه ده‌رهێنراوه و دواتر هێنراوه‌ته عێراق به نرخێكی كه‌متر له دۆلاری ئاسایی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دۆلاره لیبی هه‌مان دراوی دۆلاری ئه‌مریكیه و ساخته نه‌كراون و به ئامێره‌كانی پشكنینی دراودا تێده‌په‌ڕن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دۆلارانه له لیبیا دزراوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاوه ژماره‌كانی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و له بازاڕیشدا به نرخێكی كه‌متر مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌كانی، بانكی ناوه‌ندی وه‌ریان ناگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە