05/04/2026 338 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی عێراق ڕەتدەکاتەوە

پەیام

عەمار حەكیم جەخت دەكاتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و پەرەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەكان جەخت لە سێ نەخێر دەكاتەوە. کە بریتین لە: (نەخێر بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی عێراق)، (نەخێر بۆ هێرشكردنە سەر نێردە نێودەوڵەتییەكان) و (نەخێر بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ).

لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە دەستەبژێرانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە چالاكییەكانی دیوانی بەغداد، عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاسمانی عێراق بوو بە شانۆی هێزی ئاسمانیی بیانی سەروەریی عێراق پێشێل كراوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، عەمار حەكیم وتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و پەرەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەكان، سێ بنەمای (نەخێر بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی عێراق)، (نەخێر بۆ هێرشكردنە سەر نێردە نێودەوڵەتییەكان) و (نەخێر بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ) پەیڕەو دەكات.

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هۆشدارییشی دا لە ئەگەری پەراوێزكەوتنی عێراق لە دوای جەنگ و و داوایشی كرد یەكڕیزی نیشتمانی و هاوكێشەی پێشختنی عێراق بەسەر هەر گوتارێكی دیكە زاڵ بكرێت و بانگەوازی ڕەتكردنەوەی گوتاری تەخوینكردنیشی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

سەرەتا