24/10/2020
371 جار خوێنراوەتەوە
ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسهر ڕێگای سلێمانی - كهركوك، چوار برینداری لێکەوتەوە
پهیام
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگهیاند، ڕوداوێکی هاتووچۆ لە بازیان چوار برینداری لێکەوتەوە.
ڕونیشیكردهوه، پێش کەمێک لەسەر ڕێگای کەرکوک-سلێمانی لە نزیك کۆمەڵگای تەیناڵ لە سنوری ناحیەی بازیان، ئۆتۆمبێلێکێ جۆری BMW وەرگەڕا، لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون، کە ئەندامی یەک خێزانن و سێ ئافرەت و یهک پیاون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە