1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی سەرڕێژبوونى بەنداوی دوكان لە ڕۆژانی جەژن دەکرێت
پەیام
بەنداوی دوكان تەنها چەند سەنتیمەترێكی ماوە بۆ سەرڕێژبوون و پێشبینی دەكرێت لە ئەگەری باراندا ڕۆژانی جەژن پڕبێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی نوێترین دیمەنی بێڵماوسەكەی بڵاو كردووەتەوە، كە كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان تۆماری كردووە و نزیكە لەوەی بەنداو بەیەكجاری سەڕێژبكات.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەكە تەنها چەند سەنتیمەترێكی ماوە و بەپێی داتاكان، ڕۆژانە 207 مەتر سێجا لە بەنداوەكەدا گل دەدرێتەوە و ئێستا ئاستەكەی گەیشتووە بە 6 ملیار و 672 ملیۆن مەتر سێجا و كەمتر لە 200 ملیۆن مەتر سێجای ماوە بۆ سەرڕێژ بوون و ئەگەری هەیە ڕۆژانی جەژن بۆ سێیەم جار لە مێژوودا ڕوو بدات.
ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بڕى باران بارین زۆر زیادیکرد و لە هەندێک ناوچە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو سێ هێندە باران باریوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە