24/10/2020
314 جار خوێنراوەتەوە
فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌وجی لالش له شنگال: به چه‌ك رووبه‌ڕووی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بینه‌وه
په‌یام
فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌وجی لالش له شنگال رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم به رێككه‌وتنێكی نا شه‌رعی ناوده‌بات و ده‌ڵێت ئاماده‌ین به چه‌ك رێگری بكه‌ین له جێبه‌جێكردنی.
خاڵ عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی لالش له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی فورات نیوزی راگه‌یاندووه: پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كرێگیراوی ئه‌مریكا و ئیسرائیله و وه‌ك حكومه‌تی ئێستای عیراق سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه دوای ئه‌وه‌ی جارێك یه‌زیدیه‌كانیان كردووه به قوربانی ئێستا، دووباره ده‌یانه‌وێت بیانكه‌نه‌وه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان، وتیشی: به‌ڵام ئاماده‌نین رۆڵی قوربانی بگێڕین، جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به زۆر رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ئه‌وان به چه‌ك به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن و ئێستا له رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره به‌هێزترن.
خاڵ عه‌لی راشیگه‌یاند كه ئه‌و لایه‌نانه وا بیر له شنگال ده‌كه‌نه‌وه كه شوێنێكی ستراتیژیه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی شیعه، به‌ڵام ئێمه به‌رگری له گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین و گوێ به ململانێكانیان ناده‌ین.
ناوبراو جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به هیچ جۆرێك رێگه ناده‌ن بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، وتیشی پێشمه‌رگه‌ی پارتی نابێت بێته‌وه شنگال چونكه پارتی ڕاده‌ستی داعشیان كردین و به كوشتیان داین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە