2 کاتژمێر پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

پەیام

ناوی جێگرەوەكانی پارساڵی حەج وەك دەرچووی فەرمی ساڵی داهاتوو هەژمار كران

كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ئەوقاف، ئەو هاوڵاتییانەی پارساڵ ناویان وەك جێگرەوە یان یەدەگ گەڕاوەتەوە، بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچووی فەرمی هەژمار دەكرێن. 

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە و پێویست ناكات جارێكی دیكە ناوی خۆیان تۆمار بكەنەوە. بەپێی بڕیارەكە، ئەم كەسانە لە ساڵی 2027 بەشداری پڕۆسەی حەج دەكەن. 

هەروەها ڕایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە ڕێكارەكان و مامەڵەی ئەو كەسانە دەكرێت كە ناویان لە یەدەگدا هەبووە، بۆیە داوای كرد كەس ناوی خۆی نوێ نەكاتەوە.

ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بڕیارە بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵبژێردرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستایانی ناڕازی كەركووك: سزادان لە هەڵبژاردن، دەكەینە بنەمای كارەكانمان

سەرەتا