10/11/2020
467 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی هه‌رێم: دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ئه‌ركی به‌غدایه
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی دیكه‌ی له شنگال ئه‌ركی به‌غدایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه.
جوتیار عادل، ڕایگه‌یاند هێشتا واده‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه دیارینه‌كراوه و وتی، "رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێت په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه جێبهێڵن".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، "دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی دیكه‌ی له شنگال ئه‌ركی به‌غدایه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئاسایشی ناوخۆیی شنگال، له كۆنترۆڵی به‌شی شنگالی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌بێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە