26/03/2021 546 جار خوێنراوەتەوە

قه‌یس خزعه‌لی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی شەنگالەوە به‌ خیانه‌ت ناوده‌بات

په‌یام

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی شەنگالەوە دەكات و بە خیانەت وەسفی دەكات.

قەیس خەزعەلی لە تویتێكدا رایگەیاندووە پێویستە ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە رابگیرێت و جێبەجێ نەكرێت و چارەسەرێكی دروست بۆ دۆخی ئەو ناوچەیە بدۆزرێتەوە.

خەزعەلی رێككەوتنەكە بە گریبەستێكی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكان لەسەر بەرژەوەندی ئێزیدییەكان ناودەبات و بەردەوامی ئەو گرێبەستەش بە گەڕانەوەی شنگال بۆ دۆخی رابردووی وێنا دەكات و دەڵێت "لەكاتێكدا رۆڵەكانیان لە هێزە ئەمنیەكان و بەسەركردایەتی حەشدی شەعبی خوێنێكی زۆریان رشت تا ئازادیان كردەوه".

خەزعەلی هۆشداری دەدات لە ئەگەری تێكچوونی دۆخەكە لەو ناوچەیەدا و پێكدادانی سەربازی بەدوور نازانێت و داوا لە حكومەت دەكات بەر لەوەی دۆخەكە لەدەست دەربچێت كارە راستەكە ئەنجام بدات و ڕێككەوتنەكە رابگرێت.

لەبەشێكی تری تویتەكەدا خەزعەلی رێككەوتنەكە وەك كۆنترۆڵكردنی شنگال لە بەرژەوەندی رەجەب تەیب ئەردۆغان ناودەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

سەرەتا