1 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

پەیام

داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ڕێژەی 16%ی كۆی داهاتی دارایی وڵاتی پێك هێنا. 

"ڕوانگەی ئابووریی ئیكۆ عێراق" ڕایگەیاند: بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پشكی داهاتە نانەوتییەكان لە كۆی داهاتی گشتیی عێراقدا بۆ 16% بەرز بووەوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە تا ئێستا تۆمار كرابێت. ئەم داتایە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵدا بەدی هاتووە لە كاتێكدا لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو ڕێژەیە تەنیا 5% بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە لە سەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی ڕێژەكە بۆ 10% بەرز بووەوە و لە كابینەی محەمەد شیاع سودانیشدا لەو ئاستەدا جێگیر بوو، بەڵام ئێستا ئاستێكی نوێی تۆمار كردووە. 

داهاتە نانەوتییەكان لە باجی كاڵا، ڕەسمی گشتی، باجی داهات و داهاتە گواستراوەكان پێك دێن، هاوكات داهاتی هەرێمی كوردستان كە ڕادەستی بەغدا دەكرێت نزیكەی 5.5%ی كۆی داهاتە نانەوتییەكانی عێراق پێك دەهێنێت. 

ئەم وەرچەرخانە داراییە نیشانەی كەمبوونەوەی پشتبەستنی تەواوەتییە بە داهاتی نەوت لە بودجەی وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

سەرەتا