2 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

پەیام  

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە ئێران كردووە گەرەنتی تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەكانی وڵاتەكەی لە گەرووی هورمزدا بكات و تارانیش هیشتا وەڵامی نەداوەتەوە.

كەناڵی "الحرە"ی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاوی كردەوە كە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ تاران داوای لە بەرپرسانی ئێران كردووە گەرەنتی پاراستنی تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا بكەن، بەڵام بەپێی زانیاری كەناڵە ئەمریكییەكە تاران وەڵامێكی ڕوونی بەو داوایەی عێراق نەداوەتەوە، بەڵام كەناڵەكە لە هەواڵەكەیدا دەڵێت: پێشبینی دەكرێت بەهۆی ڕێككەوتنەكانی ئەمدواییەی زەیدی لەگەڵ واشنتۆن و كۆمپانیا ئەمریكییەكان، هەڵوێستی ئێران نەرێنی بێت.

عێراق بۆ دابینكردنی 90 لە سەدی داهاتەكەی پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت كە زۆربەیشی بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت، بەهۆی ئاڵۆزییەكان و هێرشەكانی ئێرانیشەوە هەناردەی نەوتی عێراق لە 90 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنها 10 ملیۆن بەرمیل لە مانگێكدا دابەزیوە.

سەردانەكەی زەیدی بۆ تاران دوای كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كە تێیدا هاوبەشییەكی ستراتیژییان ڕاگەیاند. 

لەئێستادا بەهۆی مەترسییەكانەوە، جموجۆڵی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بەجۆرێك ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو تەنها یەك نەوتهەڵگر بە گەرووەكەدا تێپەڕ بووە، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی عێراق دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

سەرەتا