2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا كردبێت
پەیام
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ 24ى 7ى 2026، هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتن و تاران‌دا نێوه‌ندگیری كردووه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە،"بانگەشەکانى نیویۆرک تایمز سەبارەت بەوەى سەرۆکوەزیران هەوڵى نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا دابێت دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە".
داواشى لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووه وردبین بن و پشت بە سەرچاوە ڕەسمییەکان ببەستن و زانیاریی پشتڕاستنەکراوە یاخود بڵاوکراوە لە سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاونه‌كه‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی و عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكردووەته‌وه کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندرابوە تاران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە