2 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

پەیام  

بۆ یەكەمجار ئەمریكا لە ڕێگەی خاكی سووریاوە دەستی بە هاوردەكردنی باری نەوتی ڕەشی عێراق كرد.

بەپێی زانیارییەكانی كۆمپانیای كێپلەر، ئەمریكا بۆ یەكەمجار سووتەمەنی عێراقی لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سووریاوە هاوردە كردووە. ئەم هەنگاوە دوای تێكچوونی باری كەشتیوانی لە ناوچەی كەنداو دێت، كە عێراقی ناچار كردووە ڕێڕەوی بەدیل بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست بەكاربهێنێت.

داتاكان ئاشكرای دەكەن، سێ تانكەری گەورەی جۆری (ئافرا ماكس) لە نێوان مانگی حوزەیران و تەممووزدا باری سووتەمەنییان بەرەو كەناراوەكانی ئەمریكا گواستووەتەوە. سەرەتا سووتەمەنییەكە بە بارهەڵگر لە عێراقەوە گەیەندراوەتە ناو خاكی سووریا و پاشان لە ناو كەشتییەكان باركراوە.

عێراق بەم ستراتیژە نوێیە دەیەوێت پشتبەستن بە گەرووی هورمز كەم بكاتەوە، چونكە گرژییە جیۆپۆلیتیكییەكان مەترسییان بۆ سەر بازرگانی نەوت دروست كردووە. ئامانجی بەغدا دۆزینەوەی ڕێگەی پارێزراوترە بۆ گەیاندنی بەرهەمە نەوتییەكان بە بازاڕە جیهانییەكان و پاراستنی ئابووری وڵات لە پەككەوتنی گەرووە ئاوییەكان و كاریگەرییەكانی شەڕ لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    دژەتیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیکە لە هەولێر تێكشكێندران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

سەرەتا