2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە
پەیام
عێراق و ئێران لەسەر داڕشتنی بەڵگەنامەیەكی ستراتیژیی گشتگیر بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان ڕێك كەوتن، جەختیشیان لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە کردەوە.
لە كۆتایی سەردانی فەرمی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران، هەردوو وڵات بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بۆ دامەزراندنی هاوكارییەكی ستراتیژیی فراوان بڵاو كردەوە.
بەپێی ڕێككەوتنەكە، بەڵگەنامەیەكی گشتگیر بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی، ئابووری، ئاسایشی و كولتوورییەكاندا ئامادە دەكرێت.
هەردوولا لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ساڵانەی لیژنەی باڵا بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان ڕێك كەوتن.
لە ڕووی ئابوورییەوە، جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە-شەلەمچە و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی وزە و پیشەسازیدا كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، عێراق و ئێران پابەندیی خۆیان بە ڕێككەوتننامەكانی پێشوو دووپات كردەوە و ئاماژەیان بەوە كرد كە چارەسەری قەیرانەكانی ناوچەكە تەنها لە ڕێگەی دیپلۆماسی و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانەوە دەبێت.
هەروەها هەردوو وڵات پشتگیریی خۆیان بۆ مافەكانی گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە