04/06/2021
386 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. ئاگر لە کهمپی ئاوارهكانی شنگال له كۆمهڵگهی شاریا کەوتەوە
پهیام
نیوەڕۆی
ئەمڕۆ بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە كەمپی ئاوارەكانی كۆمەڵگەی شاریا لە قەزای سیمێڵ لە
پارێزگای دهۆك، نزیكەی 450 چادر سوتاون ونزیكەی 50 هاوڵاتی ئاوارەش بریندار بوون.
بەهۆی
تەشەنە سەندنی ئاگرەكەوە دانیشتوانی كەمپەكە چۆڵكرا.
پەیامنێری
پەیام رایگەیاند دوای نزیكەی كاتژمێرێك تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرەكە
كۆنترۆڵ بكەن.
لە
وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا، كامپی ئاوارەكان ڕوبەڕووی مەترسیی گڕگرتن
دەبنەوە.
لە
ماوەی مانگێكدا ئەوە بۆ دووەمجارە كامپی ئاوارەكانی كۆمەڵگەی شاریا ئاگر دەگرێت و
لە مانگی ڕابردووش بەهۆی ئاگرێكەوە زیان بەر چادر و بازاڕی كامپەكە كەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە