16/06/2021
269 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی عێراق دۆسیه‌ی ئه‌منیی سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیس دۆسیه‌ی ئه‌منیی سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشیتی دۆسیه‌ی ئه‌منیی قه‌زای شنگال ده‌كات و راشیگه‌یاندووه لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی سه‌ردانی قه‌زاكانی شنگال و مه‌خموور ده‌كات، ئه‌وه‌یش به‌مه‌به‌ستی تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منیی هه‌ردوو قه‌زاكه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه كه هێزه‌كانی پۆلیس دۆسیه‌ی ئه‌منیی سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال ده‌پارێزن و پاراستنی ده‌ورووپه‌ری سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌یش به هێزه‌كانی سوپا راسپێردراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە