14/06/2022 371 جار خوێنراوەتەوە

منداڵەکەم زۆر جنێو دەدات


زۆرێك لە دایک و باوکەکان هەست بەشەرمەزاری و بێزاری دەکەن، کاتێك خۆیان لە ئاستێکی بەرزدا دەبیننەوە و سەیریش دەکەن منداڵەکەیان قسەی ناشیرین و جنێو دەدات، دایک و باوکی بەرێز پێویستە هەمیشە ئەوەت لە بیربێت منداڵ لە پڕۆسەی لاساییکردنەوەدایە، بەردەوام هەوڵدەدات رەفتار و قسەکانی چواردەوری  دووبارە بکاتەوە، دەتوانین بڵێین: منداڵەکان لەم چەند رێگەیەوە فێری قسەی نەشیاو دەبن:
ـ لەخێزانەوە فێردەبێت؛ کاتێک ئەبینێت دایک و باوک سوکایەتی بەیەکتری ئەکەن و قسەی ناخۆش بە یەکتری ئەڵێن لەبەردەم منداڵەکەیان
ـ یاخود لە ڕێگەی هاوڕێکانییەوە فێر بووە؛ (هاوڕێی  گەڕەك، قوتابخانە ، خزمەکانی).
ـ یاخود لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و شاشەی تەلەفیزیۆنەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەس پێویستە ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر:
1. دایک و باوک هەوڵبدەن گفتووگۆ و مامەڵەیەکی گونجاو لەگەڵ منداڵ بکەن، بەهیچ شێوەیەک نابێت توندوتیژی بەرانبەر بکرێت.
2. هەوڵبدەن دووری بخەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاخود زۆر کەمی بکەنەوە و بیخەنە ژێر چاودێری خۆیانەوە.
3. لەسەر بنەمای پاداشت مامەڵەی لەگەڵ بکەن، بۆ نمونە هەرکات دوورکەوتەوە لە وشەی نەشیاو، پاداشت بکرێت و هەرکاتێکیش جنێوی دا پاداشت نەکرێت.
ئەگەر بەم ڕێگایانە چارەسەر نەکرا، یاخود منداڵەکە رەفتاری توندتر و هەڵەی تری هەبوو، ئەوە دەتوانن داوای هاوکاری لە کەسانی پسپۆڕ بکەن.

هەستیار عەلی
چارەسەرکاری دەروونی منداڵان و نەوجەوانان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا