12/10/2022
656 جار خوێنراوەتەوە
مانگی مەولود، کایگەریی ناوی پێغەمبەر لەسەر ناونان لە کوردەواریدا
تۆفیق کەریم
ناوی پێغەمبەری خودا(دروودی خودای لەسەربێت)، بە خۆی و نازناوەکانیەوە، لەناونانی کوردەواریدا تەواو رەنگیان داوەتەوە، با سەرنج بدەین: محەمەد، ئەحمەد، مەحمود، مستەفا، نەبی، رەسوڵ، ئەمین، سادق، لە ناو کوردەواریدا چەندە زۆر بوون.
تەنانەت لە خۆشەویستی ئەودا، زۆر لە ناوەکان (حەمە)یەک دەکرا بە پێشگر، وەک: حەمە رەشید، حەمە سەعید، حەمە حسەین، حەمە خان، حەمە .. هتد.
جگە لەوانەش، دوو سورەتی قورئان کە بەپیت دەست پێدەکەن، لە کوردەواریدا وابڵاوە کە ناوی پێغەمبەرن، بۆیە هەزاران منداڵ بەو ناوانەوە ناونراوە: طه، یس، کە لای ئێمە بونەتە: تەها و یاسین.
تەنانەت کەسێک ناو نرابا محەمەد، زۆر کەس لە کاتی شەڕ و مەرافە لە گەڵی قسەی پێنەدەگوت، لە بەر ناوەکەی.
هەموو ئەمانەش، نیشانەیەکی دیکەی خۆشەویستی باوباپیرانمانە بۆ محەمەد (دروودی خودای لە سەربێت).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە