24/08/2025 2266 جار خوێنراوەتەوە

سامی یوسف له‌ ئیسته‌نبوڵ ئاهه‌نگێكی هونه‌ری ساز كرد و به‌شێك له‌ قازانجه‌كه‌ی بۆ فه‌ڵه‌ستین ته‌رخان كرد

پەیام

هونه‌رمه‌ندی جیهانی سامی یوسف، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌، ئاهه‌نگێكی له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ ساز دا، كه‌ به‌شێك له‌ داهاته‌كه‌ی بۆ پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری مرۆیی له‌ فه‌ڵه‌ستین و به‌ تایبه‌تیش كه‌رتی غه‌ززه‌ ته‌رخان كرا.
له‌ ئاهه‌نگه‌ هونه‌رییه‌كه‌دا نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س، له‌نێویشیاندا كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌ سیاسیی و هونه‌ری و بازرگانییه‌كان، ئاماده‌ بوون.
سامی یوسف له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه‌ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای زایۆنی دا، پشتگیری و هاوسۆزی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕی، وتیشی: مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵتانن و له‌ پاڵتاندا ده‌وه‌ستن، خودا پشت و په‌ناتان بێت.
له‌ ئاهه‌نگه‌دا سامی یوسف، پارچه‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌ی شاعیر و ئه‌دیبی عوسمانی فوزوولی (كه‌ ساڵی 1556 كۆچی دوایی كردووه‌) به‌ ناوی "دیدار"ی پێشكه‌ش به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد.
هاوكات به‌شێك له‌ داهاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ پشتگیرییكردنی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری مرۆیی له‌ فه‌ڵه‌ستین و به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ته‌رخان كرا.

لە بارەی کۆنسێرتەکەیەوە هونەرمەند سامی یوسف وتی: سوپاس بۆ گوێگرانم کە بەشێک بوون لەم گەشتە، وە سوپاس بۆ تۆ ئەستەنبوڵ گەرمترین پێشوازیتان، شتێکە کە هەمیشە لەگەڵ خۆمدا هەڵیبگرم.
زۆر شتی تر بەم زووانە لەگەڵتان بەشی دەکەم.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    "شەهید كۆساری بایەخی زۆری بە زمانی كوردی داوە و بەدوای وشە ڕەسەنەكاندا گەڕاوە"

  • 25/11/2025

    سەلیم بەرەکات... ئەو کوردەی عەرەبی سەرسام کردووە بەعەرەبییەکەی

  • 01/10/2025

    ڕەنگدانەوەی عەبا و پەچە لە ئەدەبی کوردییدا

  • 24/08/2025

    سامی یوسف له‌ ئیسته‌نبوڵ ئاهه‌نگێكی هونه‌ری ساز كرد و به‌شێك له‌ قازانجه‌كه‌ی بۆ فه‌ڵه‌ستین ته‌رخان كرد

  • 24/12/2024

    پەیوەندی نێوان ئیسلام و ئەدەب چییە

  • 21/11/2023

    رووانینی تەڵعەت تاهیر بۆ ئەدەبیات چییە؟

  • 18/05/2023

    غەزەل لە شیعری ئەمڕۆی هەورامیدا

  • 27/12/2022

    خدر کۆساری کێ بوو؟

سەرەتا