13/10/2022
450 جار خوێنراوەتەوە
کێشمە کێشی مەولود لە نێوان زانایانی دوێنێ و ئەمڕۆماندا
تۆفیق کەریم
شێخ محەمەدی خاڵ کە مەولودنامەکەی شێخ حسێنی قازی دەبینێت، پڕ پڕە لە خورافە و گێڕانەوەی بێسەروبەر، دەشزانێت کتێبێکی زۆر بەربڵاوە لە ناومەلاکاندا و لە مەولودنامەکاندا هەر ئەوە دەخوێننەوە، دێت لە ساڵی 1936 بە ناوی مەولودنامەی نەو ئەسەر، ژیاننامەیەکی کورت و پوختی پێغەمبەری خودا دەنووسێت و پیرەمێردیش لە گەڵ هەر بابەتێکی ژیاننامەکەدا پارچە شیعرێکی ناسک دەهۆنێتەوە بۆ زیادە ڕازاندنەوەی نووسینەکە، پاشان بڵاوی دەکەنەوە، تاببێتە جێگرەوەی مەولونامە پڕ هەڵەوپەڵەکە، بە بێ ناوزڕاندن و قسەوتنێک بە شێخ حسێن.
ئا ئەمەیە پێیدەوترێت ئەدەبی زانایان لە گەڵ یەکدی، نەک ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان بەشێک لەو بەڕێزانەدا دەیبینن.
پیرەمێرد لە سەرەتای یەکێک لەو پارچە شیعرانەدە دەڵێت:
ئەی پێغەمبەری شیرین کردەوە
مەککەت لە ژەنگی بت پاککردەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە