27/12/2022
1526 جار خوێنراوەتەوە
خدر کۆساری کێ بوو؟
#كۆساری
شاعیرێكی گه‌نجی به‌ناوبانگی كوردستان بوو.
خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شیعری ته‌ڕ و پاراو و به‌جۆش بوو.
كۆساری شاعیرێكی شۆڕشگێڕ و مرۆڤێكی به‌هه‌ڵویست بوو.
2
ناوی ته‌واوی (خدر محه‌مه‌د ڕه‌شید سه‌لیم)ـه.
ساڵی 1967 له شاری ڕانیه چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه.
به‌هۆی سه‌ختیی ژیانه‌وه تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندووه.
3
ساڵی 1987 ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه.
ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كردووه.
هه‌ر له ساڵی 1987 ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه‌ناوه.
4
سه‌ره‌تا نازناوی (بێ‌دار) و دواتر (كۆساری) بووه.
تا كۆتایی ژیانی هاوڕێی گیانیی به‌گیانی شیعر بوو.
له دوا ساته‌كانی ژیانیدا ده‌فته‌ری شیعره‌كانی پێ‌بوو.
5
ئایین و نه‌ته‌وه و نیشتمان هه‌وێنی شیعره‌كانی بوو.
گه‌نجێكی چالاك و ڕۆشنبیرێكی كراوه و هه‌ستناسكبوو.
هه‌میشه وه‌ك دۆستی هه‌ژاران و چینی چه‌وساوه ده‌رده‌كه‌وت.
6
نازناوی كۆساری كۆكراوه‌ی هه‌ردوو وشه‌ی (كۆ + سارا)یه.
(كۆ) به مانای چیا، (سارا) به مانای ده‌ر و ده‌شت هاتووه.
واتا كۆساری خه‌ڵكی كوێستان و گه‌رمیانی كوردستانه.
7
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مرۆڤێكی هه‌ژار و كاسبكارێكی كه‌مده‌ستبوو،
به‌ڵام هه‌میشه حه‌زی به سازدانی كۆڕی شیعر و چالاكیی بوو.
ژیانی ناله‌باری ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وی له كاروانی شیعر دوانه‌خست.
8
شه‌هید كۆساری هه‌موو شیعره‌كانی خۆی له‌به‌ر بوو.
به جوانترین شێوه و ئاواز شیعره‌كانی ده‌خوێنده‌وه.
ئه‌و ڕیتمه له كه‌م شاعیری كوردستاندا به‌رجه‌سته‌بوو.
9
له كاروانی ڕابوونی ئیسلامیی كوردستاندا ڕۆڵی هه‌بوو.
به ده‌نگه پڕ جۆش و خرۆشه‌كه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاده‌كێشا.
تا ئێستاش سه‌دای كۆساری له گوێی خه‌ڵكییدا ده‌زرنگێته‌وه.
10
جه‌نگی ناوخۆ و پاكتاوی به‌رانبه‌ر و ڕقی نه‌یار،
ئه‌و ئاگره بوو ده‌فته‌ری شیعری كۆساری سووتاند،
شیعری له گه‌رووی حه‌ماسه‌تی كۆسارییدا تاساند.
11
ڕۆژی 27/12/1993 له گوندی (ڕه‌سواجیان)،
به دیلیی به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك شه‌هید كرا.
ڕۆژی 28/12/1993 له ڕانیه به‌خاك سپێردرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە