02/05/2024
718 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی ٣١ جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی لە بازاڕەكاندا قەدەغەكرد
پەیام
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ژمارەیەك
لە خواردنەوە وزەبەخشەكانی قەدەغەكرد كە بەشێكیان ساڵانێكی زۆرە لە بازاڕدا دەفرۆشرێ
و بەكار دەهێنرێن.
لە نوسراوێكدا وەزارەتی تەندروستی كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرێتیەكانی
تەندروستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، دەڵێت: دوای بەدواداچوونی وەزارەت
لە بوونی خواردنەوەی وزەبەخشی رێگە پێنەدراو، دەركەوت كە 31 جۆر خوادرنەوەی وزەبەخش
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن و تۆمار نین، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە
كارهێنان ئەژماردەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی تەندروستی داوا لە هەموو
لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە دەبێ لە بازاڕەكان دەستیانبەسەردابگرن و لەناو
ببرێن.
هاوپێچ لەگەڵ ڕاگەیندراوەكە وەزارەتی تەندروستی ناوی هەر
31 جۆرە وەزە بەخەشەكەی بڵاو كردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە