05/04/2025
393 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوێكی جیهانی: یاساكانی پاراستنی منداڵان لاى قەوارەیەك بووەتە مرەكەبی سەر كاغەز
پەیام
ڕێكخراوێكی جیهانی دەڵێ: یاساكانی پاراستنی منداڵان لە بەرانبەر تاوانەكانی قەوارەی زایۆنییدا لە فەڵەستین بوونەتە مرەكەبی سەر كاغەز.
عاید ئەبو قەتیس، بەڕێوەبەر لە ڕێكخراوی بزووتنەوەی جیهانیی بۆ بەرگریی لە منداڵان ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڕۆژی منداڵانی فەڵەستین لە ساتێكدایە كە لە دوای ئۆكتۆبەری 2023ـەوە تاوان و پێشێلكاریی بێوێنە و بێپێشینە دژی منداڵان ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگەیاند: پێشێلكارییەكان هەموو مافەكانیان بەپێی سەرجەم پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل كردووە، لە سەرووی هەموویەوە ڕێككەوتنی مافەكانی منداڵان كە پێویستە پارێزگاری لە ناوچەكانی ململانێ، یان داگیركاریی سەربازییدا چاودێری بكرێن.
ئەو چالاكوانە نێودەوڵەتییە ڕایشیگەیاندووە: منداڵانی غەززە هیچ مافێكیان لە مافی ژیان و پەروەردە و تەندروستیی و هیچ شتێكی دیكە بۆ نەماوەتەوە. یاسا و ڕێككەوتنەكانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان لەژێر سایەی تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیدا بوونەتە مرەكەبی سەر كاغەز.
عاید ئەبو قەتیس ڕاشیگەیاند: جگە لە غەززە، لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا نزیكەی 200 منداڵ لە كەناری رۆژاوا كوژراون، تاوانەكان بە بەرچاوی جیهانەوە دەكرێن بەبێ ئەوەی بۆ پاراستنی منداڵانی بێتاوانی فەڵەستینی بچووكترین دەستێوەردان بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە