3 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

پەیام

دژی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەكەی كوەیت بۆ جاری سێیەم بە فەرمی ناڕەزایەتی پێشكەشی ڕێكخراوی "ئیكاو" كرد.

بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوێت دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی وڵاتەكە نامەیەكی ناڕەزایەتی توندی ئاراستەی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی فڕۆكەوانی"ئیكاو"  كرد و،  ڕایگەیاند هێرشی ئەم دواییە زیانی گیانی و ماددی گەورەی بە دامەزراوەكانی ڕادار و ئامێرەكانی بەڕێوەبردنی گەشتە ئاسمانییەكان گەیاندووە، ئەمەش مەترسییەكی جدی بۆ سەر سەلامەتی فڕۆكەوانی دروست كردووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی كاتیی گەشتە ئاسمانییەكان.

حكومەتی كوەیت ئەم هێرشانەی بە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و ڕێككەوتننامەی فڕۆكەوانی مەدەنی ناو برد و داوای لە ڕێكخراوەكە كرد هەڵوێستی هەبێت. 

هاوكات، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی مووشەك و درۆنەوە بنكە سەربازییەكانی ناو كوێت، بەحرەین و ئوردنیان كردووەتە ئامانج، وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئەمریكا لە ناوخۆی ئێراندا.

ئەمە سێیەمین ناڕەزایەتییە كە كوەیت پێشكەشی دەكات، دوای ئەوەی لە مانگەكانی ئازار و حوزەیرانی ڕابردووشدا هەمان هەنگاوی گرتبووە بەر. 

كوەیت جەختی كردەوە كە تەواوی مافە یاساییەكانی خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییانە كە زیان بە ئاسایشی ئاسمانی ناوچەكە دەگەیەنن و سەروەری وڵاتەكەی دەبەزێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان چەكداری پێشووی ڕژێمی سووریا لە ڕیزەكانی هەسەدە دوورخرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو؛ ئێران به‌ 12 مووشه‌كی بالیستی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌

سەرەتا