12/05/2025 561 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ: لە گفتوگۆکانی دروستکردنی هاوپەیمانێتى نەکشاوینەتەوە و ئیستاش سوورین لەسەرى

پەیام

لەبارەى دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی سیاسیی لەنێوان هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات  کە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پێکبهێنرێت، کۆمەڵى دادگەریی جەخت لەوە دەکاتەوە: تا ئێستاش سوورن لەسەر دروستکردنى ئەو هاوپەیمانێتیە فراوانە بەئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی خەڵک.
ئاماژەى بەوەشکردووە بۆ ئەو مەبەستە تائێستا چەند كۆبوونەوەیەك لەنێوان هێزە سیاسییەكانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە هەر لە سەرەتاوە هەوڵی شکستپێهێنانی دەدرا.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئەگەر هەر لایەنێك هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكان و چەواشەكردنی خەڵك بدات ئەوا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاستیەکان بۆ ڕایگشتیی ئاشكرا دەکەن.
ڕاگەیەندراوێك لە لیژنەی كۆمەڵی دادگەریی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی سیاسیی لەنێوان هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات، خواست و ئامانجی كۆمەڵی دادگەریی بووە و لەم پێناوەشدا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی دەستپێشخەریی و پرۆژەمان هەبووە و هەنگاوی جدیشمان بەو ئاراستەیەدا ناوە .
چەند كۆبوونەوەیەكیش لەنێوان هێزە سیاسییەكانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە هەر لە سەرەتاوە هەوڵی شکستپێهێنانی دەدرا.
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنین:
یەكەم: کۆمەڵ لە گفتوگۆکانی دروستکردنی هاوپەیمانەتی نەکشاوەتەوەو زۆر جددیش بوە چونکە خۆی خاوەنی پڕۆژەکە بوە و تا ئێستا بەردەوام و سوورە لەسەر دروستکردنی ئەو هاوپەیمانەتیە فراوانە بەئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی خەڵک !
دووەم: لە كۆبوونەوەی ڕابردوو، نوێنەرانی نەوەی نوێ دوای ئەوەی هەندێ پێشنیار کرا هۆڵی كۆبوونەوەیان بەجێهێشت .
سێهەم: شەوی ڕابردوو ڕەوتی هەڵوێستیش كشانەوەی خۆی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە سیاسییە ڕاگەیاند .
لێرەشەوە ڕایدەگەیێنین کە ئەگەر  هەر لایەنێك هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكان و چەواشەكردنی خەڵك بدات ئەوا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاستیەکان بۆ ڕایگشیی ئاشكرا دەکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ دیدارێكی بۆ لایەنە ئیسلامییەكان و ژمارەیەک کەسایەتى ڕێكخست

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

سەرەتا