2 کاتژمێر پێش ئێستا 181 جار خوێنراوەتەوە

بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەی ئەمریكا و سەركردەی گروپە چەكدارەكان بەغدادیان ئاڵۆز كرد

پەیام 

هێرشی مووشەكی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و كوژرانی چەند سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكان بەغدادیان ئاڵۆز كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدادی پایتەخت ڕووبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەوە، بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس "موشەكێك بەر شوێنی نیشتنەوەی هەلیكۆپتەر لەنێو باڵیۆزخانەكە كەوتووە و دووكەڵ و ئاگر لە ناوچەكە بەدی كراوە". 

هەر چەندە هێشتا لایەنی ئەمریكی و عێراقی هیچ زانیارییەكیان لەبارەی سروشتی هێرشەكە و زیانەكانی نەداوە، بەڵام ئاژانسی شەفەقنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاوی كردەوە كە سیستەمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە كە جۆری (سی ڕام)ـە، بەهۆی هێرشەكەوە بە تەواوی تێك شكێنراوە.

هەر لەو میانەیەدا، ئەوەی بە "بەرگری ئیسلامی لە عێراق" ناسراوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەشت ئۆپڕاسیۆنی سەربازییان بە موشەك و درۆن دژی بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە ئەنجام داوە.

لەلایەكی دیكەوە، بنكەیەكی پاڵپشتی لۆجیستی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد بە درۆن هێرشی كرایە سەر، باس لە خستنەخوارەوەی درۆنێكیش لە نزیك فڕۆكەخانەكە دەكرێت. 

هاوكات لە ناوچەی عەرەسات لە ناوەڕاستی بەغداد، تەقینەوەیەك لە خانووێكدا ڕووی دا كە بووە هۆی كوژرانی چوار كەس و برینداربوونی هەشتی دیكە كە زۆربەیان سەركردە و ئەندامی دیاری گروپە چەكدارەكان بوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    توركیا داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات خۆ لە گەشتكردن بۆ عێراق بەدوور بگرن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەی ئەمریكا و سەركردەی گروپە چەكدارەكان بەغدادیان ئاڵۆز كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگای عێراق بۆردوومان كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    موقاوەمە بانگەشەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە عێراق دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

سەرەتا