1 کاتژمێر پێش ئێستا
209 جار خوێنراوەتەوە
هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 172 كوژراوی لێكەوتووەتەوە
پەیام
هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش ژمارەیەك قوربانیی لێ كەوتەوە كە بە پێی ئامارەكان زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەست داوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرپرسانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەلاتی كوردستان ڕایانگەیاند: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەیەكی نیشتەجێبوون لە قەزای "ئیوان".
بەپێی زانیاریییەكان لەم هێرشەدا شەش ئەندامی یەك خێزان پێكەوە گیانیان لەدەست داوە كە لە نێویاندا كۆرپەیەكی تەمەن شەش مانگ هەیە.
ئامارە فەڕمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئیلام، بە لایەنی كەمەوە 60 كەس كوژراون كە چواریان منداڵن.
لە لایەكی دیكەوە، دەستەی فریاكەوتنی پارێزگای كوردستان كە ناوەندەكەی شاری سنە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە نوێترین ئاماری قوربانییانی بڵاو كردەوە.
بەپێی ئامارەكان لە 28ی مانگی ڕابردووەوە كە هێرشەكان دەستیان پێ كردووە لەو پارێزگا كوردییە 112 كەس گیانیان لەدەست داوە و 969 كەسی دیكەیش بریندار بوون، باری تەندروستی پێنج لە بریندارەكان زۆر ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە