1 کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

پەیام 

مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، ڕایگەیاند حكومەتەكەی بەبێ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی وڵات، هیچ دەستپێشخەرییەكی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكی پێشكەش ناكات.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران جەختی كردەوە كە پابەندبوونی حكومەتەكەی بە ڕێنماییەكانی موجتەبا خامنەیی، بنەمایەكی سەرەكیی "تەبایی نیشتمانییە" و وەك بنچینەی كارەكانی دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە پەیامەكەی دوێنێی ڕێبەر، ڕێڕەوی دواڕۆژی وڵاتی لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا بە ڕوونی دیاری كردووە.

پزیشكیان وتی: "وەك هەڵبژێردراوی گەل، خۆم بە پابەند دەزانم بە شوێنكەوتنی تەواوی ڕێنماییەكانی ڕێبەر." هەروەها ڕایگەیاند كە كاری لەپێشینەی حكومەت لەم قۆناغەدا، بەهێزكردنی تواناكانی سوپایە بۆ بەرگریی گشتگیر دژ بە هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا.

سەرۆكی ئێران لە كۆتاییدا سوپاسی گەلی ئێرانی كرد بۆ بەشداریی فراوانیان لە ڕۆژی جیهانیی قودس و بەرزكردنەوەی ئاڵای سەربەخۆیی و ڕەتكردنەوەی زوڵمی قەوارەی زایۆنی.

موجتەبا خامنەیی دوای كوژرانی عەلی خامنەیی باوكی لە یەكەم ڕۆژی جەنگدا (28ی شوبات)، وەك ڕێبەری نوێی ئێران دەستبەكار بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ ئەو پاداشە 50 ملیۆن دۆلارییەی بۆ مادۆری دانابوو بە هەواڵدەرەكانی نەدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى 13 سەربازی ئەمریكا و برینداربوونى 210ی دیكە ڕاگەیەندرا، ئێرانیش دەڵێت زۆر زیاترە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەم نزیكانە هێزی دەریایمان یاوەری كەشتیەكان لە گەرووی هورمز دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگەیەكی نەوتی ئێران بۆردومان كرا و تارانیش زیانەكان ڕەتدەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکرایەوە و چەندین قوربانى لێکەوتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسەى شوێنى سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات

سەرەتا