14/03/2026 360 جار خوێنراوەتەوە

لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

پەیام

سوپای زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچە جیاجیاكانی لوبنان و لە ئاكامدا دەیان هاووڵاتی دیكە كوژراون و بریندار بوون.

لە ئاكامی هێرشەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكی بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمیی لوبنان بڵاوی كردەوە لە نوێترین هێرشی سوپای زایۆنی بۆردومانی شوقەیەك لە ناوچەی حارە سەیدا لە باشووری لوبنان كراوە و 4 كەس كوژراون.

لە پارێزگای نەبتیە لە باشووری لوبنان بەهۆی بۆردومان كرنی سەنتەرێكی تەندروستی لە قەزای بنت جوبەیل 12 كەس لە تیمی پزیشكی لە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و پەرستار كوژران و لە هێرشێكدا لەحەی ڕاهیبات 7 كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان كۆی قوربانیانی هێرشەكانی سوپای زایۆنی تاوەكو ئێوارەی هەینی گەیشتووەتە 773 كوژراو كە 103 یان منداڵن و برینداربوونی 1933 كەس كە 326 منداڵیان تێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا