1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
توركیا داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات خۆ لە گەشتكردن بۆ عێراق بەدوور بگرن
پەیام
توركیا داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات خۆ لە گەشتكردن بۆ عێراق بەدوور بگرن، مەگەر بۆ حاڵەتی پێویست نەبێت.
باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد بڵاوی كردەوە، كە پێدەچێت دۆخی ئەمنیی عێراق لە ماوەكانی داهاتوودا بەرەو خراپتر و بە خێرایی گۆڕانكاریی بەسەردا بێت، بۆیە داوای لە هاووڵاتیانی توركی لە عێراق كردووە لە گردبوونەوەی جەماوەریی و شوێنە گشتییەكان و ناوچەكانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دەوروربەی ناوچەی سەوز لە بەغداد دوور بكەونەوە و ڕوو لە فڕۆكەخانەی بەغداد و هەولێر نەكەن.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، باڵیۆزخانەی توركیا داوا لە هاووڵاتیانیشی لە عێراق لەو شوێنانەش دوور بكەونەوە كە هاووڵاتیانی بیانی بە بەردەوامی پیایدا تێپەڕ دەبن و نەشچنە ناوچە سەربازییەكان لە سەرتاسەری عێراق و شوێنەكانی ژێرخانی گرنگ وەك كێڵگەی نەوتی.
باڵیۆزخانەی توركیا جەختیشی كردووەتەوە لە پێویستی ئەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە كاتی بوونیان لە عێراق ئەوپەڕی ئاستی سەلامەتی كەسێتی پەیڕەو بكەن، بەهۆی داخستنی بواری ئاسمانییش دەتوانن بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەیی و ڕەچاوكردنی پێوەرەكانی خۆپارێزیی ئەمنی بە ڕێگەی وشكانی بۆ توركیا بگەڕێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە