17/05/2025
155 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بەغداد لە كارەكانی بەردەوامە
پەیام
كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بەغداد بەڕێوە دەچێت و كاتژمێر شەشی ئێوارەش
بە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی كۆتایی دێت.
كاتژمێر 10 بەرنامەی كارەكانی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی ژمارە 34 بە گەیشتنی
سەرۆك و بەرپرسانی عەرەبی و شاندەكانی میوان و وێنەیەكی یادگاری دەست پێدەكات و لە
كاتژمێر 11ش دانیشتنی دەستپێكی لوتكەكە بە وتەی عێراق بەوپێیەی سەرۆكی ئەم خولەیە
پاش وتەی وەفدی بەحرەین و وەرگرتنی سەرۆكایەتی خولەكە لە وەفدی بەحرەین، دەست پێدەكات.
دواتری وتەی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی و سەرۆك و سەركردەی وڵاتان
بەردەوام دەبێت.
بەپێی بەرنامەی لوتكەكە، لە كاتژمێر 12 و 30 خولەك دانیشتنێكی داخراوی
پەسەندكردنی بەرنامەی كار و گفتوگۆی بڕیارەكانی كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەچێت، دواتر
دانیشتنەكان بە دانیشتنی كۆتایی ڕاگەیانراوی بەغداد و وتەی كۆتایی سەرۆكی كۆنگرە و
دیارییكردنی وڵاتی میوانداری لوتكەی 35ی داهاتوو كۆتایی دێت.
لە كاتژمێر یەك و 30 خولەك بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دیاری كراوە.
لە كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ گەڕی پێنجەمی لوتكەی عەرەبی گەشەپێدانی
ئابووی و كۆمەڵایەتی كە بە دانیشتنی دووەمی لوتكەكە ناسراوە، بە وتەی لوبنان سەرۆكی
پێشووی لوتكەكە دەست پێدەكات و دواتریش بەرپرسیارێتی و وتەی ئەم خولەی لوتكە دەدرێتە
عێراق و لەكۆتایی كارەكانیشدا بە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی عێراق و سكرتێری
گشتی كۆمكاری عەرەبی لە كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی بە كارەكانی لوتكەی عەرەبی بەغداد
دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە