20 کاتژمێر پێش ئێستا
388 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كارمه‌ندی درێژكرده‌وه
په‌یام
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی كارمه‌ندی بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان تا 20ی ته‌مووز درێژ كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوی كردووه "واده‌ی پێشكه‌ش كردنی فۆڕم بۆ وه‌رگرتنی كارمه‌ندی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی تا 20ی ئه‌م مانگه درێژ كردووه‌ته‌وه"، له كاتێكدا بڕیار بوو سبه‌ینێ دوا واده بێت و ده‌رگای تۆماركردن دابخرێت.
كۆمسیۆن به گرنگی زانیوه كه په‌له بكرێت له پێشكه‌شكردنی فۆڕمه‌كان به نزیكترین بنكه‌ی تۆمار به‌ر له كۆتایی واده‌ی پێشكه‌شكردنی كارمه‌ند.
ئه‌م زانیارییانه دوای ئه‌وه دێت كه له سێی مانگی ڕابردوودا كۆمسیۆن ده‌رگای پێشكه‌شكردنی فۆڕمی كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی كرده‌وه و بڕیار بوو سبه‌ینێ، نۆی ته‌ممووز ده‌رگای وه‌رگرتنی كارمه‌ندان دابخرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ واده‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه.
له 10ی مانگی ڕابردووش كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند كه 188 هه‌زار كه‌س فۆڕمیان پڕ كردووه‌ته‌وه له كاتێكدا كۆمسیۆنه‌كه پێویستی به 250 هه‌زار كارمه‌نده بۆ ڕۆژی ده‌نگدان.
ئه‌مه‌و پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆڕمی كارمه‌ندی ڕۆژی ده‌نگدان پڕ ده‌كه‌نه‌وه فه‌رمانبه‌ر، یان ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، یاخود قوتابی بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە