5 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
نوری مالكی تاكه كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسایه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
په‌یام
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه تاكه كاندیدیانه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
عه‌قیل فه‌تلاوی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جه‌ماوره‌كه‌یان به بڕیاری دیاریكردنی نوری مالكی وه‌كو تاكه كاندید به په‌رۆشن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیواداره سه‌ركردایه‌تیی سوونه ده‌ست هه‌ڵگرن له پێدانی به‌ڵێنی ئه‌وه به جه‌ماوره‌كه‌یان كه ده‌توانن پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سووننه‌كان به‌شدارییه‌كی كارایان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناهاوسه‌نگیی تایه‌فی له به‌غداد هه‌یه، له‌به‌رئه‌مه داوایان له مالكی كردووه خۆی به‌شداریی كێبڕكێكان بكات.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی 32 كورسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه، كشانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه به واتای كشانه‌وه‌ی كوتله‌ی سه‌درییه نایه‌ت كه 72 كورسی هه‌یه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كردن به كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به هیچ جۆرێك لایه‌نه‌كانی دیكه ناچار ناكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە