19/05/2025
817 جار خوێنراوەتەوە
بایدن تووشی كوشندەترین جۆری شێرپەنجە بووە و بەهەموو جەستەیدا بڵاو بوەتەوە
پەیام
نوسینگەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بڵاوی كردەوە،
جۆو بایدن، سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی یەكێك لە كوشندەترین
جۆرەكانی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
نوسینگەی جۆو بایدن بڵاوی كردەوە، دوێنێ پشكنینەكانی
جۆو بایدن دەریخستووە كە ناوبراو تووشی كوشندەترین جۆری شێرپەنجەی پرۆستات بووە و
ئەو نەخۆشییەش بە هەموو جەستەیدا بڵاو بوەتەوە و، پزیشكەكان وتوویانە نەخۆشییەكەی
زۆر مەترسیدارەو پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی جۆو بایدن، جۆری شێرپەنجەكەی
بایدنی تەمەن 82 ساڵ مەترسیدارترین جۆرە و نمرەی نەخۆشییەكەشی لە مەترسیدارترین
ئاستیدایە كە ئاستی پێنجەمە، بەو هۆیەوە خراوەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە.
جۆو بایدن، لە ساڵانی 2021 تاكو 2025 لە پارتی
دیموكراتەكان سەرۆكی ئەمریكا بوو، پاش خۆیشی كامالا هاریسی جێگری بوو بە كاندیدی سەرۆكایەتی،
بەڵام لە بەرامبەر دوناڵد ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكان شكستی هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە