4 رۆژ پێش ئێستا 427 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا خامنه‌یی ببینم

په‌یام
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئێران ڕازی بووە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتەش بەشداری گفتوگۆکانە، ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆخەکە بە خێرایی و ئاراستەیەکی باشدا تێپەڕ دەبێت. 
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە ئێران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر نەبوونی چەکی ئەتۆمی. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێبەری باڵای ئێران لە گفتوگۆکانی ئێستایاندا بەشدارە و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا چاوی پێ بکەوێت، جەختیشی کردەوە کە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن سەرکردەی باڵای ئەو وڵاتە ڕەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم گفتوگۆیانە داوە. 
ترەمپ ڕایگەیاند پەرەسەندنەکانی پێوەست بە دۆخی ئێران زۆر خێران و دەرەنجامێکی زۆر باشیان دەبێت. لە لایەکی دیکەوە ئاماژه‌ی بۆ ئەوە کرد کە لە ئێستادا وڵاتەکەی پێویستی بە بڵاوەپێکردنی هێزی زەمینی لە ئێراندا نییە. 
سەبارەت بە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە ئەگەر هەیە ئەو گەمارۆیانە تا مانگی ئەیلوول بەردوام بن، بەڵام پێشبینی ئەو سیناریۆیە ناکات و پێیوایە بابەتەکە زۆر بە خێرایی چارەسەر دەبێت. هاوکات مژدەی ئەوەشی دا کە نرخی غاز لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا دادەبەزێت. 
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند بەردەوامیی ململانێ و شەڕی نێوان نەتانیاهۆ و لوبنان بێزاری دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا