2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێكدادانی ئهمریكا و ئێران بگاته ئهم ئاسته ئاگربهست ههڵدهوهشێتێتهوه
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ بە نهێنی یاریدەدەرانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر هێرشەکانی ئێران ببنە هۆی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی، ئاگربەستی ئێستا هەڵدەوەشێنێتەوە و جەنگێکی بەرفراوان دەستپێدەکاتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا سەرەڕای بەردەوامیی پێکدادانە سنووردارەکان و هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی نێوان هەردوولا، هێشتا پابەندە بە ئاگربەستی ئێستاوە. ئەم هێرشە بەردەوامانەش گوشارەکانی سەر ئیدارەی واشنتۆنیان زیاتر کردووە و گومانیان لەبارەی توانای مانەوەی ئاگربەستەکە لە ماوەی داهاتوودا دروست کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ هێشتا پێی وایە دەکرێت بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جهنگ، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
هاوکات ئامادەیی نیشانداوە بەرگەی ئاستێکی سنووردار لە پەرەسەندنی سەربازی بگرێت، بەو مەرجەی نەبێتە هۆی زیانی گیانیی ڕاستەوخۆ لە ڕیزەکانی سوپای ئەمریکادا.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا دێن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا واشنتۆن و تاران هێرشیان كردوهته سهر یهكتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە